سه‌رله‌به‌یانیی سێشه‌مه‌ی رابردوو منداڵانی قوربانیی شیناوێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان له ناڕه‌زایه‌تیی به نیوه‌کردنی بیمه‌ی خوێندکارانی کچ له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی سه‌رکۆماری له تاران ده‌ستیان دایه مانگرتن، به‌ڵام نه‌ته‌نیا به ئه‌رێنی و‌ڵامیان نه‌درایه‌وه به‌ڵکو پێیان وتوون به‌و کارانه ‘کاسبی به خۆیانه‌وه نه‌که‌ن’.به گوێره‌ی زانیارییه‌کان سێشه‌مه‌ی رابردوو منداڵان‌و بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی رووداوی ئاگر تێبه‌ر بوونی قوتابخانه‌ی شیناوێ له ناڕه‌زایه‌تیی به نیوه کردنی بیمه‌ی منداڵانیان به هۆی کچ بوونیان ده‌ستیان دایه مانگرتن‌و ناڕه‌زایه‌تییان به‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بیمه‌ی ورمێ ده‌ربڕی، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ک به زاگرۆس پۆستی راگه‌یاندووه نه‌ته‌نیا به‌رپرسان وه‌ڵامی ئه‌رێنییان به‌و منداڵانه‌و دایک‌و باوکیان نه‌داوه‌ته‌وه به‌ڵکه پێیان وتوون چیتر به سووتانی له‌شیانه‌وه کاسبی نه‌که‌ن.
پێشتر هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بوبوه‌وه که بڕیاره موچه‌ی بێ جیاوازی بۆ ئه‌و منداڵه قوربانییانه ببڕێننه‌وه که له ته‌قینه‌وه‌ی زۆپای قوتابخانه‌ی ئاوایی شیناوێی سه‌رده‌شت بونه‌ته قوربانی، به‌ڵام دواتر زانرا ئه‌و هه‌واڵه نافه‌رمی بووه‌و له زاری لایه‌نگرانی رۆحانی، سه‌رکۆماری ئێرانه‌وه بووه.
رووداوی سووتانی منداڵانی شیناوێ له حاڵێکدا بووه‌ته‌وه ه رۆژه‌ڤی راگه‌یاندنه‌کان که له دوایین هه‌ڵوێستی فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بیمه‌ی پارێزگای ورمێ‌دا راگه‌یه‌نراوه که بیمه‌ی کچانی قوربانیی ئاگرتێبه‌ربوونی قوتابخانه‌ی شیناوێ به نیوه حه‌ساب ئه‌کرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی کچن، ئه‌و هه‌واڵه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی زۆری بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان‌و چالاکانی مه‌ده‌نیی به‌دواوه بووه.