ئەکادیمیای بیروڕای ئازاد‌و ئەدەبیاتی نەرویج، خەڵاتی ئهدیبو نوسه‌ری ئه‌مساڵی بەخشیه رۆماننووسی ناوداری کورد یەشار کەمال.
له‌ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵات كردنه‌كه‌دا، سەرۆکی ناوەندی ھونەرو کەلتووری ئه‌كادیمیاكه وتی: ھونەری ئێوه پێشکەوتووخوازو ھاوچەرخه،و ھەمیشە پشتگیریی كه‌سانی ژێردەستەی كردووه.
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا یاشار کەمال وتی: ھونەر سترانێكه مرۆڤەکان بە جیھانێکی پڕ لە خۆشییەوە بەند دەکات، ھونەری راستەقینە بکوژی جەنگە بێ ماناکان‌و ستەمو توندوتیژیی‌و درۆکانە، وتیشی: ھونەر ھەمیشە لە سەنگەری پێشەوە بووە دژ بە جەنگو وێرانکاریی، یەکەم قۆناغی ھونەر سەرھەڵبڕینو بینینی دەوروبەرەو هه‌موو کاولکارییەک به‌شێك له‌هونه‌ر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌كات.
یاشار كه‌مال ئه‌وه‌شی وت كه، بەردەوام دەبێت لەكاركردن له‌سەر بنه‌مای یه‌كتر قبوڵكردن به‌جیاوازی رەنگو زمانه‌وه، چونکە به‌وته‌ی یه‌شار كه‌مال، “ھیچ کەسێ توانای سڕینەوەی ناسنامەی مرۆڤایەتیی نییە”.
ناوەندی ھونەرو کەلتووری کاپیکرێد لە نەرویج ئەکادیمیایهكه كار له‌سه‌ر بیروڕای ئازاد‌و ئەدەبیات دهكاتو ساڵانە خەڵاتی شاعیری نەتەوەیی نەرویج (بژۆرنسۆن) دەبەخشێتە ئەدیب‌و نووسەرێكی ھەڵبژێردراو.
یاشار کەمال، رۆماننووسی کورد ، ناوی راستەقینەی کەمال سادقە، ساڵی ١٩٢٣ لە شاری ئەدەنە لەدایکبووەو باوکی منداڵێکەو لە ئهستەنبوڵ دەژی، یه‌شار كه‌مال داده‌نرێت به یەکێك لە پێشەواو رابەرانی ھاوچەرخی ئه‌ده‌بیاتی تورکیا.
بەرھەمەکانی یه‌شار كه‌مال:
دەستماڵی سپی
حەمەدۆک
زەویی ئاسن
ئاسمانی زیو
ئەفسانەی چیای ئاگر
ئەفسانەی گلگامێش
سێ ئەفسانەی ناو ئەنادۆڵ
بەرھەمە نوسراوەکانی یەشار کەمال بۆ ٣٩زمان وەرگێڕدراون، تا ئێستا ٣٨ خەڵاتی جۆراوجۆری لە ناوەوەو دەرەوەی تورکیا پێ بەخشراوە، ھەروەك کاندیدە بۆ خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئەدەب.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …