دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

له کرماشان به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه دوو که‌س له سێداره‌دران

هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له شاری کرماشان به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه دوو تۆمه‌تباریان له مه‌یدانی ئازادی له سێداره‌دا.دوێنێ 16ی گه‌لاوێژ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کرماشان دوای ناساندنی دوو تۆمه‌تبارو هۆکاری سزادانیان، هه‌ر دووکیانی له مه‌یدانی ئازادیی ئه‌و شاره به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵواسی‌و هه‌ردووکیان گیانیان له ده‌ستدا.

به گوێره‌ی زانیارییه‌کان ئه‌و دوو هاوڵاتییه‌که به تۆمه‌تی کوشتن سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پاوه‌و چه‌ند جاریش داوای پێداچوونه‌وه‌یان کردووه، به‌ڵام لیژنه‌ی باڵای دادوه‌ریی کۆماری ئیسلامی دواجار ده‌نگی به له‌ سێداره‌دانیان داوه‌ته‌وه.

هه‌ڵواسینی هاوڵاتییانی تا مردن‌و لێدانی قامچی له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردووداو دوای هاتنه سه‌رکاری حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رکۆماری دوای مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌کانی کابینه‌ی نوێ زیادی کردووه‌و به تایبه‌ت له رۆژهه‌‌ڵاتی کوردستان به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆوه بینیوه. شایانی باسه هه‌ر دوێنێ‌و له شاری یاسوج‌ی ناوه‌ندی پارێزگای که‌هکیلویه‌و بویه‌رئه‌حمه‌د به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه‌و له ناوه‌ندی ئه‌و شاره 30قامچی له لاوێکی تۆمه‌تبار درا.

له سێداره‌دان له کرماشان پله‌ی دووه‌می له ئاستی ئێران هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له پارێزگاکانی به‌لوچستان، ورمێ‌و ئه‌لبورز زیاتر له  نیوه‌ی له سێداره‌کانیان تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.