شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

پێشمه‌رگه به‌ره‌و زومار له پێشڕه‌ویدایه

به‌پێی ئه‌و لێدوانانه‌ی له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ دراوه‌ به‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ئه‌مڕۆ 3-8-2014 ژماره‌یه‌ك چه‌كی قورس گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، له‌ ئێستاشدا هێزه‌كان سه‌رقاڵی خۆسازدان و خۆئاماده‌كردنن بۆ ئه‌وه‌ی هێرشێكی فراوان بكه‌نه‌ سه‌ر شنگار و له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ كۆنترۆڵی شاره‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌.

له لایه‌کی تره‌وه فورات نیوز بڵاویكردەوە هێزێكی YPG بۆ پاراستنی شارۆچكەكەو كوردانی ئێزیدی گەیشتونەتە شنگارو لەئێستاشدا شەڕوپێكدادان لەگەڵ داعش دەستیپێكردوە. پێشتر هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه که خه‌ڵکی شنگار داوای به‌هاناوه‌چوونیان له YPG کردووه.

ده‌وترێت له‌ ئێستادا خه‌ڵکی شنگار روبه‌ڕوی بارودۆخێكی سامناک بوونه‌ته‌وه‌‌و زیاتر له‌ 700 ئۆتۆمبێل به‌ سه‌رنشینه‌وه‌ په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ ناو خاكی سنوری نێوده‌وڵه‌تی عیراقیان به‌ره‌و رۆژئاوا به‌جێهێشتووه‌.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵێنی به هاوڵاتییان داوه هێزی پێشمه‌رگه رێگه به مانه‌وه‌ی داعش له خاکی کوردستان ناداو به‌م زووانه هه‌واڵی خۆش له‌و باره‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.