5 كەس لەو 8 هەشت هەڵسوڕاوە سیاسیو مەدەنییە رۆژی هەینی رابردوو لەهەولێر دەستگیركران، نامەیەك ئاراستەی نەتەوە یەكگرتوەكانو سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەن.
لەنامەكەدا ئەو 5 هەڵسوڕاوە مەدەنییە داواكارن چارەسەری كێشەكەیان بۆ بكرێت.
دەقی نامەكە:
بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان!
بەڕێز سۆلۆل کندی نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان!
ئێمە ٥ چالاکی مەدەنیو پەنابەری سیاسی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێکەوتی ٨/١١/٢٠١٣و کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆ لە بەردەم پارکی شانەدەر خۆپێشاندانێکمان لە دژی شەپۆلی نوێی ئێعدامەکان لە ئێران لە سەر مۆڵەتی فەرمی بەڕێز پارێزگای هەولێر ساز کرد.
ماوەیەک پاش تەواو بوونی ئەو خۆپێشاندانە کەسانێکی نەناسراو هێرشیان کردۆتە سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەرێمی کوردستان٠ ئێستا ئێمە لە شەوی ٨ی نوامبرەوە گیراوینو لەو کاتەوە تا ئێستا رێگەی هەر جۆرە پێوەندییەکمان لەگەڵ دەرەوەی زیندان بەستراوەو تا ئێستاش لە بەردەم حاکم حازر نەبووین ئێستاش تکایە بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە یارمەتیمان بکەن .
١-مستەفا ئیبراهیم محەمە (مستەفا شێخە)
٢-رەحمان وتمان هەمزە(رەحمان پیرۆتی)
٣-پێشەوا عەلی عەبدوللا (پێشەوا عەلی پور)
٤-چیا حەسەن عەبدولا( چیا مەلاک)
٥-عەلی ئەبووبەکر عەبدوللا (عەلی ئیسمائل نیژاد)