سمکۆ موسه‌وی‌و کاوان محه‌مه‌دزاده دوو شاخه‌وانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به دروشمی به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختکردووانی شیمیایی سهردهشتو پاراستنی کانی بڵ، به‌ڕێکه‌وت بۆ سه‌رکه‌وتن به سه‌ر دوو شاخی کۆرژێنێڤسکایاو کۆمیونیست.
دوو شاخه‌وانی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ناوه‌کانی سه‌ید واسع سەید موسەوی ناسراو بە سمکۆ موسەوی خەڵکی شاری سنەو ئەنوەر محهمهدزادە ناسراو بە کاوان محه‌مه‌دزاده خەڵکی شاری سەقز، شاخه‌وانییه‌کی دژواریان به مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر دوو چیای Korzhenevskaya بە بەرزایی 7105مێترو چیای communism بە بەرزایی 7495مێتر لە زنجیرە چیاکانی هیمالیای پامیر (تاجیکستان) ده‌ستپێکردو ئه‌مڕۆ شه‌مه توانییان به سه‌ر چیای کۆرژێنێڤسکایادا سه‌رکه‌ون.
بڕیار وایه ئه‌و دوو شاخه‌وانه دوای پشوویه‌ک، سه‌رکه‌وتن به چیای کۆمیونیستدا ده‌ستپێبکه‌ن.
سه‌رچاوه‌ی کانی بڵ له نزیک شاری نۆدشه‌ی پارێزگای کرماشان هه‌ڵکه‌وتووه‌و به‌م دواییانه به هۆی دروستکردنی به‌نداوی داریانه‌وه لێڵ بووه‌و پێ ئه‌چێت به درێژه‌کێشانی ئه‌و پرۆژه‌یه به ته‌واوی له ناوبچێت. کانی بڵ، جگه له سه‌یرانگایه‌کی ده‌گمه‌ن بۆ گه‌شتیارانی ناوچه‌که، ئاوێکی سروشتیشی هه‌یه‌و به‌و بۆنه چه‌ند رێکخراوو چالاکی مه‌ده‌نی کهپهینێکیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ست رێخستووه.
شایانی باسه هه‌ر دوو شاخه‌وان سمکۆ موسه‌وی‌و کاوان محه‌مه‌دزاده له کانونی شاخه‌وانیی کوردستانه‌وه ده‌ستیان به‌و وه‌رزشه کردووه.