له له‌نده‌نه‌وه تا پاریس سه‌ردێڕی بانگه‌وازێک بوو که حه‌فته‌ی رابردوو بۆ به‌ره‌وپیری چوونی 35مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی مێژوویی مه‌ریوان بڵاو کرایه‌وه.
بۆ رێزگرتن له کۆچی ده‌یان هه‌زار که‌سیی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان بۆ ئاوایی کانی میران له 15کیلۆمێتریی ئه‌و شاره‌و دروست کردنی ئۆردوگایه‌ک به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به هاتنی به‌لێشاوی هێزه‌کانی کۆماری کوردستان، دوو دووچه‌رخه‌سواری دانیشتووی ئوروپا به ناوه‌کانی رۆجیار فهرشچیو غوڵامڕه‌زا فه‌رشچی رێپێوانی دووچهرخهسوارییان له له‌نده‌نه‌وه به‌ره‌و پاریس له ماوه‌ی چووار رۆژدا رێخستو له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له چالاکانی سیاسی‌و مهدهنیو رێکخرواهکانهوه پێشوازییان لێ‌کرا.
شایانی باسه له کۆتایی پێشوازیی له دووچه‌رخه‌سواره‌کان هێمای کۆتری ئاشتی‌و چڵه زه‌یتونیان پێ به‌خشراوه. له شوێنی پشێوازییهکه، چه‌ند وێنه‌یه‌ک له کۆچه‌که‌و ئوردوگای کانی میران‌و هه‌روه‌ها رێکخه‌ری ئه‌و کۆچه فوئاد مستهفاسوڵتانی هه‌ڵکراوه.