بێکاریی لاوانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانکۆ له مه‌ریوان بووه‌ته قه‌یرانێکی جدیی ئه‌و شاره‌و به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ددانیان پێدا ناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ره‌وه‌زی‌و کار(تعاون، کار و رفاه اجتماعی)ی مه‌ریوان رایگه‌یاندووه زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ په‌یداکردنی کار ناویان له ناوه‌نده‌کانی دۆزینه‌وه‌ی کار تۆمار کردووه زانکۆیان ته‌واو کردووه‌و بڕوانامه‌ی زانکۆیان هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ئامارێکی روونی بێکارانی شاره‌کانی کوردستان له به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام ئومید که‌ریمیان نوێنه‌ری مه‌ریوان وتوویه‌تی مه‌ریوان وێڕای شاره‌کانی پاوه‌و جوانڕۆو سه‌رپێڵ زه‌هاو له 20شاری خاوه‌ن زیاترین بێکارن له ئاستی ئێران‌دا.
شایانی باسه زۆرینه‌ی بێکارانی مه‌ریوان‌و له‌وانه‌ش خاوه‌ن بڕوانامه‌کانی زانکۆ له خاڵه سنوورییه‌کانی باشووری کوردستان به پیشه‌ی مه‌ترسیداری کۆڵبه‌رییه‌وه سه‌رقاڵن.