شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

پلانی ئێران بۆ زیادکردنی ژماره‌ی دانیشتووانی: پێویسته چاره‌سه‌ریی بنه‌ماڵه نه‌زۆکه‌کان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی به سکێک چه‌ند منداڵیان ببێت

ده‌سته‌ی ئورۆلۆژی (زانستی منداڵ بوون‌) ئێران رایگه‌یاندووه چاره‌سه‌رکردن‌و یارمه‌تیدانی بنه‌ماڵه‌ نه‌زۆکه‌کان باشترین رێگه‌یه‌ بۆ زیادککردنی ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران. 

محه‌مه‌د ر‌زا نه‌ورۆزی له به‌رپرسانی ده‌سته‌ی ئۆرۆلۆژی رایگه‌یاندووه: ‘ئێمه ئه‌توانین به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاتانی ئوروپایی، بنه‌ماڵه نه‌زۆکه‌کان هانبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی منداڵنیان بێت‌و به پێی تاقیکردنه‌و‌ه‌کانیش ئه‌وو بنه‌ماڵانه‌ له ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ریدا شانسی ئه‌و‌ه‌یان له بنه‌ماڵه ئاساییه‌کان زیاتره که به سکێک چه‌ند منداڵیان بێت’.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وێڕای ئاماژه‌دان به وڵاته‌کانی ئاڵمان‌و سۆئێد باسی له‌و سیاسه‌ته‌یان کردووه بۆ منداڵدار بوونی بنه‌ماڵه نه‌زۆکه‌کان‌و دووپاتی کردووه‌ته‌وه سیاسه‌تێکی گونجاوه بۆ زیادکردنی ژماره‌ی دانیشتوان.

ناوبراو گرانبوونی تێچووی چاره‌سه‌ریی منداڵبوونی له ئێران به هۆکارێکی سه‌ره‌کیی چاره‌سه‌رنه‌کرفنی پزشکیی بنه‌ماڵه نه‌زۆکه‌کان زانیوه‌و رایگه‌یاندووه زۆربه‌ی چاره‌سه‌رییه‌کان بیمه نایگرێته‌وه بۆیه بنه‌ماڵه‌کان به بێ منداڵ ده‌مێننه‌وه.

شایانی باسه پلانی زیادکردنی ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران هه‌ر له دوای هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی‌و ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ له‌و وڵاته له لایه‌ن سه‌رچاوه ئایینییه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ته‌وه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ کراوه‌و له ساڵانی دواییشدا پاش هاتنه سه‌ر کاری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد تا ئێستاش هه‌وڵی بانگه‌شه‌و به کرده‌وه‌ کردن‌و فتواده‌رکردن له پێناویدا ده‌کرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.