سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ ئەمرۆ چوارشەممە هەواڵی مەترسیداربوونی بارودۆخی تەندروستی 7 بەندكراوی كورد لە زیندانی ورمێ بڵاوكردەوە.
بەپێی ئەو هەواڵە هەریەك لە عەلی ئەحمەد سلێمان، مستەفا عەلی ئەحمەد، هێمن حەسەن زادە، عەلی ئەفشاری، كەیوان ئیسماعیلی مامەدیو بەهرۆز ئەلخانی، حەوت بەندكراوی كوردن كە لە بارودۆخێكی مەترسیدار لە زیندانی ورمێ بەسەر دەبەنو هەموویان پێویستی خێرایان بە نەخۆشانەو چارەسەری پزیشكی هەیە.
بە پێی زانیارییەكانی زاگرۆس پۆست بەرپرسانی رژیم رێگە نادەن ئەم بەندكراوانە چارەسەری پزیشكییان بۆ بكرێتو لەئێستاشدا ئەو بەندكراوانە لە باردۆخێكی مەترسیداری جەستەییو تەندروستیدا بەسەر دەبەن.