ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ئاگرکه‌وتنه‌وه له دارستانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وام بوو دوای شاخه‌کانی ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان، دارستانه‌کانی سهقزو سه‌رده‌شتیشی گرتووه‌ته‌وه‌و له ئاکامیدا سه‌دان هێکتاری تر دارستان یا به ته‌واوی له ناو چوو یا له ئاکامیدا بۆ ساڵانێکی زۆر ده‌ڕووتێته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتی چالاکانی ژینگه‌پارێز، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له درێژه‌ی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کاندا دارستانه‌کانی جاقلی سه‌قز ئاگری تێبه‌ربووه‌و نزیکه‌ی 100هێکتار له مێرگه‌کانی سووتاوه. له لایه‌کی تره‌وه پێنجشه‌مه‌ی رابردووش دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌کانی کۆماری ئیسلامی چه‌ند ئاواییهکای ئالانی سه‌رده‌شتیان داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گوله ئاگر له دارستانه‌کانی ئاواییه‌کانی زه‌رده‌کانی، ههرزنێو گاکێ ئاگریان تێبه‌ربووه‌و له ئاکامیدا سه‌دان هێکتار دارستان سووتاوه.
ده‌وترێت ئاگره‌کانی ناوچه‌ی ئالان‌و هه‌روه‌ها جاقهڵی سه‌رده‌شت تا ئێستا که ئێواره‌ی دووشه‌مه‌یه به‌رده‌وامه‌و نه‌توانراوه به ته‌واوی کۆنترۆڵ بکرێت.