فێستیڤاڵی ئه‌سپی کوردی 17ی گه‌لاوێژ له شاری بیجاڕو به به‌شداریی 80ئه‌سپی ره‌سه‌نی کوردی به‌ڕێوه ئه‌چێت.
17ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ شاری بیجاڕی پارێزگای سنه میوانداری خاوه‌ن ئه‌سپه ره‌گه‌ز کوردییه‌کانی ئێران‌و لیژنه‌ی ئه‌سپ سواریی سنه‌ش رایگه‌یاندووه مه‌به‌ست له به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و فێستیڤاڵه ناساندنی زیاتری ره‌گه‌زی ئه‌سپی کوردی‌و پاراستنیه‌تی‌و هه‌روه‌ها هاندانی ئه‌سپپ سواره‌کانه بۆ په‌روه‌رده کردنی ره‌گه‌زی ئه‌سپی کوردی.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌که ته‌مه‌نی ئه‌سپه‌کان له سێ ئاستی یه‌ک ساڵ، سێ ساڵ‌و سێ ساڵ بۆ سه‌ره‌وه پێکدێت. هاوکات جگه له پیشانگای ئه‌سپه‌کان، ژماره‌یه‌ک کایه‌ی تایبه‌ت به ناوچه‌ی بیجاڕو هه‌روه‌ها پیشه‌سازیی شتی ده‌سکرد ده‌خرێته به‌ر دیده‌ی ئاماده‌بووان.
ده‌وترێت له کۆی 800ئه‌سپی ناونوسیکراو، ته‌نیا ئه‌و 80ئه‌سپه ره‌گه‌زه‌که‌یان کوردیی ره‌سه‌ن بووه‌و ئه‌وه‌ش وه‌ک زه‌نگێکی مه‌ترسی ژمێردراوه بۆ ره‌وشی مانه‌وه‌و گه‌شه‌ی ئه‌سپی کورد.
ئه‌سپی کوردی باڵایه‌کی مامناوه‌ندیی هه‌یه‌و له 170سانتیمێتره‌وه ده‌ست پێده‌کات‌و جه‌سته‌ی له چاو ره‌گه‌زه‌کانی تر کورتتره‌و سینگ‌و گه‌ردنی به‌رزو ده‌ست‌وپێیه‌کی به‌هێزتری له ره‌گه‌زه‌کانی تر هه‌یه. ده‌وترێت زیاتر له وه‌رزشه‌کانی سه‌ر چیمه‌ندا سه‌رکه‌وتووه.