شاره‌وانیی ورمێ به بڕیارێک ناوی کوردیی سه‌رجه‌م کۆڵان‌و شه‌قامه گشتییه‌کان ده‌گۆڕێت بۆ ناوی ئازه‌ری.
به هۆی بڕیارێکی شاره‌وانی شاری ورمێ، بڕیاره به تازه‌یی ده‌ست بکرێت به لێکردنه‌وه‌و گۆڕینی ناوه کوردییه‌کانی کۆڵان‌و شهقامو شوێنه گشتییه‌کانی ناو شاره‌که‌و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی چالاکانی کوردی ئه‌و شاره‌ی لێ که‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له ورمێ به زاگرۆس پۆستی راگه‌یاندووه جگه له ناوی شوێنه گشتییه‌کان، بڕیاره‌که شوێنه تایبه‌ته‌کانو دووکان‌و بازاڕیشی گرتووه‌ته‌وه‌و به‌و پێیه هیچ کاسبکارێکی ناوبازاڕ بۆی نییه ناوی کوردی له دووکانه‌که‌ی بنێت. هاوکات وتیشی له ماوه‌ی رابردوودا ناوی چه‌ند شوێنی سه‌ره‌کی وه‌ک مه‌یدانی ئهیالهتو پارکی دانشجو گۆڕدراون بۆ ناوی ئازهریو چالاکانی کوردی ورمێ کاردانه‌وه‌یان به‌و گۆڕانکاریه نائاساییه هه‌بووه به‌ڵام شاره‌وانی به بێ گوێدانه ناڕه‌زایه‌تییه‌کان سووره له سه‌ر ناوگۆڕانهکانو چالاکانیش ئه‌و پرۆژه‌یه به تورکیزه کردنی ورمێ‌و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کوردیی شاره‌که ده‌زانن.