به مه‌به‌ستی یادکرنه‌وه‌ی 26همین ساڵوه‌گه‌ڕی عه‌مه‌لیاتی مێرساد ی کۆماری ئیسلامی که له درێژه‌یدا سه‌دان ئه‌ندامی موجاهدینی خه‌لق له نزیک شاری کرماشان کوژران، سپای پاسداران چالاکیی به‌ربڵاو له‌و شاره به‌ڕێوه دهباتو رایانگه‌یاندووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 3ملیارد تمه‌ن ته‌رخان کراوه.
رۆژانی سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێزی هه‌موو ساڵێک، سپای پاسداران‌و یه‌که سه‌ربازییه‌کانی تری کۆماری ئیسلامی پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی چڕ بۆ زاڵبوونیان به سه‌ر رێکخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران ده‌که‌ن که توانییان 26ساڵ له‌وه پێش له 30کیلۆمێتریی کرماشان پێشیان پێ بگرن‌و نه‌هێڵن له‌وه زیاتر پێشڕه‌وی بکه‌ن.
هه‌ردوولای موجاهیدینی خه‌لق‌و کۆماری ئیسلامی به سه‌رکه‌وتنه‌وه باس له عه‌مه‌لیاته‌که ده‌که‌ن، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا هێزه‌کانی سپای پاسداران توانییان چوارده‌وری ئه‌و هێزه‌ی موجاهیدین بگرن‌و هه‌موویان بکوژن. رێکخراوی موجاهیدین له زاری مه‌سعود ره‌جه‌وی رێبه‌ریه‌وه رایگه‌یاندبوو له ماوه‌ی 48کاتژمێردا ده‌گه‌نه تاران‌و کۆتایی به ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌هێنن. به گوێره‌ی ئامار‌و زانیارییه‌کانی موجاهیدین ئه‌و توانیویانه له‌و عه‌مه‌لیاته‌دا که خۆیان ناوی ‘فروغ جاویدان’یان لێنابوو زیاتر له 55هه‌زار سه‌ربازو پاسدار بکوژن، له به‌رامبه‌ردا کۆماری ئیسلامی رایگه‌یاندووه توانیوانه له‌و عهمهلیاتهیاندا 2هه‌زار ئه‌ندامی موجاهیدین بکوژنو 1500که‌سی تریان لێ بریندار بکه‌ن.
له سێیه‌م رۆژی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 1367ی هه‌تاوی یا 25/06/1988 و دوای رێکه‌وتنی 598ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نێوان ئێران‌و عێراق‌و کۆتایی هاتنی شه‌ڕی 8ساڵه‌ی نێوانیان به فه‌رمی، رێکخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران عه‌مه‌لیاتێکی به ناوی فروغ جاویدان دژ به کۆماری ئیسلامیی ئێران دهتپێکردو وه‌ک فه‌رمانده‌کانی ئه‌و رێکخراوه دواتر وتیان بڕیار بووه به پشتیوانیی هێزی هه‌وایی رژیمی له‌ناوچووی به‌عسی عێراق هێرشێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه بکه‌نه سه‌ر کۆماری ئیسلامی، به‌ڵام له کاتێکدا که توانییان له چوارشاری قه‌سرین شیرین، سه‌رپێڵ زه‌هاو، کرندو ئیسلام ئابادیان له زاڵ بن به سه‌ر هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا، هیچ فڕۆکه‌یه‌کی عێراقی نه‌هاته ده‌نگ له سه‌ریان.
ساڵانه له‌م رۆژانه‌دا کۆماری ئیسلامی له کرماشان چالاکیی یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و عه‌مه‌لیاته ئه‌نجام دهداتو ئه‌مساڵیش له زاری موجته‌با به‌یاتی جێگری سپای نه‌بی ئه‌کره‌م له کرماشان رایگه‌یاندووه 5ی گه‌لاوێژی ئهمساڵو له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی تایبه‌ت به‌و یاده له شوێنی تێکشکانی هێزه‌کانی موجاهین که به ده‌ربه‌ندی مرساد ناساندوویانه رێوڕه‌سم به‌ڕێوه دهبهنو به گشتیش بۆ ئه‌و یاده 3ملیارد تمه‌ن ته‌رخان کراوه.