به‌رپرسانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی کۆڵان به کۆڵان‌و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان له ئیسراییل کردووه تا له‌ناو بردنی یه‌کجاره‌کیی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.
دوێنێ هه‌ینی پێش ده‌سپێکردنی وتاری تایبه‌ت به نوێژی ئه‌و رۆژه، حسه‌ین سه‌لامی جێگری گشتیی سپای پاسداران روو له ئیسراییل رایگه‌یاند ‘ماڵ به ماڵ به دواتاندا ده‌گه‌ڕێین‌و تۆڵه‌ی فه‌له‌ستینییه‌کانتان لێده‌که‌ینه‌وه’. ئه‌و به‌رپرسه‌ی کۆماری ئیسلامی وتویه‌تی دواجار ئه‌م ناچه‌یه ده‌که‌نه گۆڕستانی ئامریکا‌و ئیسراییل‌و وڵاتانی تر که له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوپه‌یمانن.
له لایه‌کی تره‌وه، له رێوڕه‌سمی هاوشێوه‌دا محه‌مه‌د نه‌قدی به‌رپرسی به ره‌چه‌ڵه‌ک عێراقیی رێکخراوی به‌سیج‌ی کۆماری ئیسلامی له شاری بوجنورد له باکووری خۆراسان هێرشی کردووه‌ته سه‌ر ئیسراییل‌و به ته‌شه‌ره‌وه باسی له بێده‌نگیی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان‌و به تایبه‌ت شای عه‌ره‌بتان گرتووه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌سیج ئاماژه‌ی به‌وه کردووه ئه‌گه‌ر وڵاتانی میسر‌و ئوردون ئاماده نین روبه‌ڕوی ئیسراییل ببنه‌وه، ئه‌وا ‘به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئیسلام’ به 40ملیۆن شه‌ڕکه‌ره‌وه ئاماده‌یه بۆ له‌ناو بردنی ئیسراییل.
هاوکات چه‌ند به‌رپرسی تری کۆماری ئیسلامی ئاماده‌یی وڵاته‌که‌یان بۆ روبه‌ڕوونه‌وه‌ی ئیسراییل تا له‌وناوبردنی ئه‌و وڵاته راگه‌یاندووه‌و وتوویانه چاوه‌ڕوانی فه‌توانی خامنه‌یی، باڵاترین به‌رپرسی کۆماری ئیسلامی‌ن.
کۆماری ئیسلامی ئاخر رۆژی هه‌ینیی ره‌مه‌زان‌ی به ناوی ‘قودس’ه‌وه کردووه‌و ساڵانه له‌م رۆژه‌دا داوای سڕینه‌وه‌ی ئیسراییل ئه‌کات له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان.