یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

له ماوه‌ی ساڵێکدا روانگه‌ی جیهان بۆ ئامریکا نه‌رێنیتر بووه

له نێوان ساڵه‌کانی 2012و 2013 روانگه‌ی جیهان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئامریکا نیگاتیڤ تر بووه‌و بره‌وی جیهانیی ئه‌و وڵاته له ناو خه‌ڵکی جیهاندا که‌میکردووه.

به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سایتی تایم‌، له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوودا بره‌وی ئامریکا له ناو خه‌ڵکی جیهاندا که‌می کردووه‌و به پێی راپرسییه‌کان خه‌ڵکی وڵاتانی ئارژانتین، برێزیل، غه‌نا، میسر، تونس، سپانیا، ئاڵمان، یونان، تورکیه‌و مالێزی روانگه‌ی باشیان له سه‌ر ئامریکا نییه، ئه‌گه‌رچی سایته‌که زانیاریی له سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتان نییه به‌ڵام گرنگترین وڵاته‌کان له نه‌خشه‌که‌دا ده‌رکه‌وتوون‌و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی پاشه‌کشێی بره‌وی ئامریکایه له چاو ساڵی رابردوو.

گرنگترین ئه‌و وڵاتانه‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی له ساڵی رابردووه‌وه روانگه‌ی ئه‌رێنییان بۆ ئامریکا گۆڕداوه برێتین له ئارژانتین‌و برێزیل‌و روسیه‌‌و مالێزی‌و له به‌رامبه‌ردا روانگه‌ی خه‌ڵکیی هه‌ریه‌که له وڵاتانی ئیتالیاو پاکستان‌‌یش روانگه‌یان بۆ ئامریکا ئه‌رێنتر بووه.

به گوێره‌ی نه‌خشه‌که زانیاریی له سه‌ر هه‌ریه‌که له وڵاتانی سوریه‌و ئێران‌و کاناداو ئوسترالیاو به‌شێکی زۆر له وڵاتانی ئوروپایی له به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوودا روانگه‌یان بۆ ئامریکا نه‌رێنیتر بووه‌ته‌وه زیاتره.

 

روانگه‌ی جیهان بۆ ئامریکا له ساڵی 2012(راست)و 2013(چه‌پ):

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.