له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ له سه‌ر شێواز‌و مه‌رجه‌کانی به‌شداریکردنی خه‌ڵکی وڵاتانی جیهان له سه‌رۆکایه‌تیی وڵاته‌کانیاندا ده‌رکه‌وتووه له 30وڵاتی دنیادا سه‌رۆکه‌کان ئه‌بێ سه‌ر به ئایینێکی دیاریکراو بن، که ئه‌و 30وڵاته‌ش هاوتایه به 15% هه‌موو جیهان.
به گوێره‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی به‌م دواییه کراوه له 30وڵاتی دنیا‌و له ناو 4ئایین سه‌رۆکی حکومه‌ته‌کان ده‌بێ له ئایینێکی دیاریکراو بن‌و رێگه به هاوڵاتییه جیادینه‌کان نادرێت بگه‌نه پله‌ی سه‌رۆکایه‌تیی وڵاته‌که‌یان. ئه‌و چووار ئایینه‌ش برێتیه له ‘ئیسلام، مه‌سیحیه‌ت، بودایی‌و فیلیپینی’.
ناوه‌ندی پیو ریسێرچ سێنتێر له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا ریزبه‌ندیی وڵاتانی کردووه‌و تێیدا له 17وڵاتی ئیسلامی‌دا، جگه له موسڵمان، هاوڵاتییان له هیچ ئایینێکی دیکه ناتوانن بگه‌نه پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی وڵات. هاوکات له وڵاتانی مه‌سیحی، له لوبنان‌و ئاندۆرا سه‌رۆکی وڵات ئه‌بێ له پێکهاته‌ی مه‌سیحیی بێت‌و بوداییه‌کانیش له وڵاته‌کانی بۆتان‌و تایله‌ند مه‌رجی بودایی بوونیان وه‌ک مه‌رجی سه‌ره‌کیی بوونه سه‌رۆک له وڵاته‌که‌یان دیاری کردووه، له ئه‌ندۆنێزی‌ش وه‌ک تاکه وڵاتی ئایینی تایبه‌تی خۆی سه‌رۆک ده‌بێت له ئایینی زۆرینه‌ی خه‌ڵک واته ئه‌ندۆنێزیایی بێت.
ڵێکۆڵینه‌وه‌که شته‌یه‌کی 19 وڵاتیشی وه‌ک ئه‌و وڵاتانه ناساندووه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تتی وڵات تێیاندا مه‌رجی پێبه‌ندبوون به ئایینی زۆرینه نییه، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تیی به مانای پاشایه‌تییه‌و پۆستێکی ته‌واو ته‌شریفاتییه، وه‌ک وڵاتانی بریتانیا‌و ئوسترالیا‌و دانمارک‌و اناداو سوێدو نۆروێژ.