ئیتلاعاتی مهاباد له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی ئه‌و شاره زیاتر کردووه‌و له تازه‌ترین نموونه‌یدا به چالاکێکی ئه‌و شاره‌ی وتووه ‘باشتره بڕۆیته ده‌ره‌وه’.
به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس پۆست، له درێژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیتلاعات بۆ سه‌ر چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی مهاباد، به‌م دواییانه چالاکێکی خه‌ڵکی ئه‌و شاره به ناوی ‘نه‌جمه فه‌ره‌جیان’ برای ‘فه‌خره‌دین فه‌ره‌جیان’ بۆ ماوه‌ی دوو حه‌فته ده‌سبه‌به‌رو له ێر گوشار‌و چاودێریدا بووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ئیتلاعات به‌و چالاکه کورده‌یان وتووه ‘ئه‌گه‌ر ئێران به جێ نه‌هێڵیت دووباره ده‌تگرینه‌وه‌و وازت لێ ناهێنین’.
سه‌رچاوه‌که به بێ ئاماژ‌ه‌دان به تۆمه‌تی ئه‌و چالاکه کورده رایگه‌یاندووه له ماوه‌ی رابردوودا ئیتلاعات گوشاری بۆ سه‌ر به‌شێکی زۆر له چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی مهاباد چڕ کردووه‌ته‌وه.
نەجمە فەرەجی برای زیندانی سیاسی “فەخرەدین فەرەجی” یە کە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵە ئێستا لە زیندانی شاری تەبەس بەندکراوە.