له گه‌ڕه‌کی هه‌واره‌به‌رزه ی ره‌به‌ت ئه‌شکه‌وتێکی ئاویی دۆزراوه‌ته‌وه‌و به مه‌به‌ستی پشکنینی ناو ئه‌شکه‌وته‌که تیمێکی شاره‌زا له زانکۆی کوردستانی سنه‌وه ره‌وانه‌ی ره‌به‌ت کراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست ئه‌و ئه‌شکه‌وته له شوێنی کارکردنی کرێکارانی شاره‌وانیی ره‌به‌ت هه‌ڵکه‌وتووه که ماوه‌یه‌که خه‌ریکی کارکردنن تێیدا، شوێنه‌که‌ی له گردی سه‌رچاوه‌ی گه‌ڕه‌کی هه‌واره‌به‌رزه‌ی ئه‌و شاره هه‌ڵکه‌وتووه‌و پێده‌چێت شوێنه‌وارێکی دێرین بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان گروپه‌که توانیویانه تا نزیکه‌ی 30مه‌تریی ئه‌و ئه‌شکه‌وته پێش بچن‌و ده‌یان هۆڵو لقی تێدا ببیننه‌وه. ئه‌شکه‌وته‌که له نزیک کانییه‌ک هه‌ڵکه‌وتووه که ئاوی خواردنه‌وه‌ی ره‌به‌ت دابین ده‌کات.
ره‌به‌ت شارۆچکه‌یه‌کی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شته له پارێزگای ورمێ‌و به ناوچه‌یه‌کی پڕئاوو گه‌شتیاریی ورمێ‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناسراوه.