ئه‌مڕۆ شه‌مه به ئاماده بوونی هه‌زاران که‌س له کوردانی به‌شه جیاجیاکانی کوردستان ل شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سۆئێد خۆپیشاندان بۆ پشگریی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان رێکخرا. له ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردووه‌وه ژماره‌یه‌ک له کوردانی دانیشتووی وڵاتی سۆئێد پێکهاتوو له کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به ئاماده‌کاریی که‌رنه‌ڤاڵێک بۆ پشتگریی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بانگه‌وازیان بڵاو کردبووه‌وه‌و داوایان له سه‌رجه‌م کوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌و هاوڵاتییانی سۆئێدی کردبوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له شوێنی دیاریکراو ئاماده بن. ده‌وترێت ئه‌م خۆپیشاندانه، له که‌رنه‌ڤاڵی ئۆسڵۆ ی پایته‌ختی نۆروێژیش گه‌وره‌تره بووه که سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.
شایانی باسه هه‌ر حه‌فته‌ی پێشوو چه‌ند لایه‌نی ئێرانی داوایان کردبوو خۆپیشاندانێکی گه‌وره دژ به جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له ئێران‌و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌ڕێوه بچێت، که به گوێره‌ی وێنه‌کان که‌متر له 15که‌س به‌شدار بوبون تێیدا.
به‌شێک له خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی ستۆکهۆڵم: