هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

رۆژاوا: بنکه‌ی ئه‌و حزبانه‌ داده‌خریت که مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرن

له کۆی 40حزب‌و رێکخراوی سیاسیی رۆژاوای کوردستان، ته‌نها 8حزب رێوشوێنه یاساییه‌کانی دیاریکراو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی کانتۆنی جزیره‌ی په‌یڕه‌و کردووه‌و به هۆیه‌وه به‌‌ڕێو‌ه‌به‌رایه‌تیی کانتۆنه‌که بنکه‌ی 32حزبی رۆژاوای له‌و کانتۆنه داخست.

پێشتر انتۆنی جزریه رایگه‌یاندبوو ماوه‌ی 45رۆژیان دیاریکردووه بۆ به‌دواداچوونی یاسایی ئه‌و حزبانه‌ی خۆیان راگه‌یاندووه تا له رێیه‌وه مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌ربگرن‌و به پێچه‌وانه‌وه رێگه‌ی چالاکییان لێده‌گرن. به گوێره‌ی فرات نیوز، له‌و ماوه‌دا ته‌نها 10حزب سه‌ردانی کردوون‌و زۆرینه‌ی حزبه‌کان ئه‌و ئاگادارییه‌ی ره‌چاو نه‌کردووه.

جگه له‌ داخستنی بنکه‌ی زۆرینه‌ی حزبه‌کان، کانتۆنی جزیره هه‌روه‌ها هۆشداریی داوه‌ته ئه‌و حزبانه‌ی تر که له باشووری کوردستان دامه‌زراون ناوی خۆیان بگۆڕن وه‌‌ک: پارتی دیموکراتی کورد له سوریا، پارتی دیموکراتی کوردستان له سوریاو پارتی ئازادیی کورد له سوریا.

ناوی پارته‌کانی رۆژاوا:

1 ــ پارتى دیموکراتى پێشوه‌رۆى کورد له‌سوریا (عه‌بدولحه‌مید حاجى ده‌روێش)
2 ــ پارتى نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتى کورد له‌سوریا (تاهیر سفوک)
3 ــ پارتى وه‌کهه‌ڤى کورد (نیعمه‌ت داود)
4 ــ پارتى دیموکراتى کوردى له‌ سوریا ــ ئه‌لپارتى ( نه‌سره‌دین ئیبراهیم )
5 ــ پارتى دیموکراتى کوردى له‌ سوریا ( ئه‌لپارتى ) ــ ( عه‌بدولحه‌کیم به‌شار )
6 ــ پارتى دیموکراتى کوردى سورى ( جه‌مال شێخ باقى )
7 ــ پارتى دیموکراتى کوردستان له‌سوریا (عه‌بدولکه‌ریم سکۆ )
8 ــ پارتى دیموکراتى کوردستان له‌سوریا (ماوه‌یه‌ک به‌رله‌ئێستا له‌شارى هه‌ولێر دامه‌زرا و سه‌رۆکه‌که‌ى ناوى سعود مه‌لایه‌ )
9 ــ پارتى دیموکراتى کوردستان له‌سوریا (تۆفیق حه‌مدوش )
10 ــ پارتى یه‌کێتى کورد له‌سوریا (ئیبراهیم بیرۆ)
11 ــ  پارتى یه‌کێتى کوردستان (عه‌بدولبه‌سید حه‌مۆ)
12 ــ پارتى یه‌کێتى دیموکراتى کورد له‌سوریا (محیه‌دین شێخ عه‌لى )
13 ــ پارتى ئازادى کورد له‌سوریا ( مسته‌فا جومعه‌)
14 ــ پارتى ئازادى کورد له‌سوریا (مسته‌فا ئۆسۆ)
15 ــ ته‌یارى مسته‌قبه‌ل (مه‌شعه‌ل ته‌مۆ)
16 ــ یه‌کێتى لیبراڵى کوردستان (فه‌هاد تێلۆ )
17 ــ پارتى شیوعى کوردستان له‌سوریا (نه‌جمه‌دین مه‌لا عومه‌ر)
18 ــ کۆبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتى کورد له‌سوریا (محه‌مه‌د عه‌باس)
19 ــ پارتى ئاشتى و دیموکراتى کورد له‌سوریا (ته‌لال محه‌مه‌د )
20 ــ پارتى چه‌پى کورد له‌سوریا (محه‌مه‌د موسا)
21 ــ پارتى چه‌پى دیموکراتى کورد له‌سوریا (ساڵح گه‌دۆ )
22 ــ پارتى که‌سکى کوردستان
23 ــ پارتى یه‌کێتى سریانى
24 ــ ته‌ڤگه‌رى سۆسیالیستى عه‌ره‌ب
25 ــ ته‌ڤگه‌رى ئاشتى و پێکه‌وه‌ ژیانى نه‌ته‌وه‌یی
26 ــ ته‌ڤگه‌رى جڤاکى هه‌مه‌لایه‌ن
27 ــ ته‌ڤگه‌رى گۆرانکارى دیموکراتى کوردستان
28 ــ پارتى کارى شیوعى
29 ــ ته‌ڤگه‌رى ریفرۆم (فه‌یسه‌ل یوسف )
30 ــ پارتى یه‌کێتى دیموکراتى PYD
31 ــ رێکخستنى ئاشوورى دیموکراتى
32 ــ پارتى ئاشوورى دیموکراتى

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.