وای دا ئەنێن بون ڕوتەختێکە، ڕوتەختێکی تەخت نا، بەڵکو تۆبۆگرافیای خۆی هەیە. ڕوتەختێک بەرزی و نزمی و گرد و تەپۆڵکەی خۆی هەیە. جا ئەم تەپەڵکەو گرد و بەرزایی و نزماییانە یان بە ڕەوایەتی حیکایەتی ئۆنتۆلۆژی مەزن و پتەو چڕ داکوتراون و قایمکراون، یاخود لەو کومەڵە لم و تەو تۆزانە دەچێت کە بایەک،بەرزیدەکاتەوە،دەیشێوێنێت.دیەکات بە گردێکی خۆلین،گردێکی فشۆڵ و با بردوو.ئەم بەرزی و نزمییە،ئەم تۆبۆگرافیا ئۆنتۆلۆژییە لە سەر ئاستی ڕوتەختەکان،ئەم جیو-ئۆنتۆلۆژییە لە سەر ڕوتەختەکان، دەرکەتەی قوڵاییەکانی ڕوتەختەکەن.واتە پۆتۆنسیلێتێیەکی کەینونەیی و ووجودی لە ئاستی ڕەها و ئیمانانسیدا بونی هەیە.ئەم شوێنە،ئەم ئیماناسە ڕەهایە ڕوتەخت خۆیەتی.یان ئاستتە قوڵیەکی ڕوتەختە.بونێک هەمیشە لە ێەیرورەدا بێت ناتوانێت تەنیا بونێکی ناو قوڵاییەکان بێت،یان بونێک بێت لە (نا-مانادا).بونێک بۆ ئەوەی بەشدارو ئەکتیڤ و کرداری بێت پێویستی و ناچاری بە دەرکەوتنی تۆبۆگرافی و جوگرافیانە هەیە.
واتە لە سەر ئەم رشوتەختە فرەیی و بەرزو نزمی و تەپۆڵک و نشێوی و چەم هەیە.جوکرفیاو ئەرشیتێکتوری هەر یەک لەم گردبونەوەیە،هەریەک لەم دەرکەتە جوگرافیایەی بون هێزێک ڕێکی دەخات.واتە چ پەیدابون،چ بەرزی و نزمییەکان،چ نەمان و با بردن و توانەوەی هەر یەک لە ئەرشیتێکتوری ئەم تۆبۆگرافیایە بەندا بە بەهێزی “هێز و پەیوەندی ئەم هێزە بە هێزەکانی ترەوە).بون و نە-بونی ئەم دەرکەتنە ئۆنتۆلۆژییە لە ئاستی ڕوتەختیدا پەیوەندییەکی ناچاری =تەنگاوتەنگی بە ئیرادەی ژیان و ئیرادەی بەردەوامیدانەوە هەیە.چەندێک ئیرادەیەک “ئیرادەی بونێکی ئەکتیڤ و داهینەر”بونی هەیە.وتمان ئەوەی لە سەر ڕوتەختێک بونی هەیە فرەیی و جۆراوجۆری دەرکەتن و مانێڤستبووەکانی “بون”ە،بونێکە.ئەم دەرکەوتنانە و مانەوەو گشەکردن و تەعالیبونی ئیرادەی هێزی ئەوێت.
یەکێ لەو دەرکەتەو مانێڤستبونی ڕۆحی ئۆنتۆلۆژیای بون.بونێکی ڕەسەن و ئەێیل،یان با باڵێن فۆرمێک کە گوزارشت لە دۆخی دەرکەوتنی بونێک بکات،یەکێتییەکی ڕۆحی و ناوەکییە،یان چوارچێوەیەکە گوزراشت لەم یەکێتییە ڕۆحی-ئۆنتۆلۆژییە دەکات.ئەم فۆرمیلە بونە شیوازی خۆ دەرخستنی جیاوازە،بەڵام سەرجەمیان سیاسەتی دەرکەوتن و خۆ دەرخستنی خۆی هەیە،ئا لێرەوە سیاسەتیش وەک گەمەی ئیرادەو کۆکردنەوەو ڕێکخستنی ئیرادە کاری دەبێتە تەجەللاکردنی” بون”. واتە سیاسەت ئیرادەی دەرکەتن و چۆنێتی دەرکەتن و خۆ بەیانکردنی “ئیرادە ئۆنتۆلۆژی-ژیانییەکەیە.
دەوڵەت، لە ناو کۆنتێکستێکی میژوییدا،دەرکەوتەیەکی تازەیە،بەڵام بە فۆرمە مۆدێرنەکەی دەرکەوتنێکی تازەی هەیە،هەرچی سیاسەتە،بەو پێیەی هونەری مانێڤستکردن و تەجەللای “بونێک”بێت،ئەوا بونێکە لە ناو قوڵاییەکانی ڕوتەختێکدا بە ڕەهایی ئیماناسە،واتە لە ناودایە.با وایدابنێین دەوڵەت فۆرمێکی سیاسی،دەزگایی،دەستوری خۆ بەیانکردنی بونێکە.ئەوەی ئێستاکە هەیە،لە بونێکی کرداریدا،بونێک لە ناو کرداردا،بونێک لە کرداردا،بونێکی ئیرادەیی گروپبەندی،واتە بونێک کە ئیجماع و کۆ ڕایەکی کەینونەیی ئیندیڤیدواڵ و تاکەکان بێت.بونێک لە ناو یەکێتییەکی ناوەکی و ڕۆحیدا،وە فۆرمێک گوزارشت لەم یەکێتییە ناوەکییە بکات دەۆڵەتە.
منێکی کوردی بۆ ئەوەی بونێکی ئەکتیڤی و بەشدارو چالاکی ناو ژیان و سەر ڕوتەختەکان بین،بە تاک و تەرایی یان ناتوانین،یان کرچ و کاڵە.واتە ئینَدیڤیدواڵ و تاکێک فۆرمی دەرکەتنی تاکیانەی خۆی هەیە،ئەمە بۆ “بونێکی “مانێڤستبوو،دەرکەوتو،چالاک،ئیرادی..بونێکی لاوازو فشۆڵە.ئەم فشۆڵییەش لەو شوێنەدا بەریدەکەوین کە منێکی کوردی لە ناو دەرکەوتەی بونێکی نا-کوردیا،توشی دۆخێکی ەیری ڕۆحیمان دەکات.واتە منێکی کوردی لە ئێراندا،منێکی کوردی لە عیراقدا،منێکی کوردی لە تورکیادا،منێکی کوردی بە وەهمگۆشکراو مەستبوو لە ناو شارێکی وەک پاریس و لەندەن و بەرلین و نیۆرکردا…ئەم بونە،خۆ گۆرێنە،واتە ئەم بونە،بونێکی گۆڕاوە لە ناو ناچارییەکی ئیدۆلۆژیدا کە بە سەرخۆماندا دەیسەپێنین.بونێکی ساختە،بونێکی پڕ لە دەمامک.
ئێستاو هەنوکە،دەرکەتنەکانی بونێک،بونێکی دەرکەتوو لە ئاستی تاکدا لەرزۆک و فشۆلە..بونێک بە ئیرادەیکی تەجەللابونی دەوڵەتییەوە،بونێکە لە هێزدا و بونێکی بە هێزە.
ئەوەی لێرەدا باسی ئەکەین چەپێکی ئێنتەرناسیۆنالیستی پرۆلیتارزەدەو و نیو لیبرالیەکی بازاڕگەرایی لێی تێنگات.