سنووری باشماخ‌ی نێوان شاره‌کانی مه‌ریوان‌و پێنجوێن پێده‌چێت به ته‌واوی دابخرێت‌و پارێزگای سنه خه‌ریکی تاوتوێکردنی گه‌ڵاڵه‌که‌یه‌تی.
له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران به شێوه‌ی یه‌کلایه‌نه‌و به بێ ئاگادارکردنه‌و‌ه‌ی پێشوه‌خت هه‌ر سێ سنووری فه‌رمیی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، ‘حجی هۆمه‌ران’، ‘باشماخ’و ‘په‌روێزخان’ی داخستووه‌و به گوێره‌ی زانیاریه‌کانیش ئه‌و داخسته خه‌ریکه به فه‌رمیی یه‌کلایه‌نه ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست به تازه‌یی گه‌ڵاڵه‌ی داخستنی سنوری باشاخ وه‌ک یه‌که‌م سنوور که به فه‌رمی دابخرێت چووه‌ته ده‌ستوری کاری پارێزگای سنه‌وه‌و به‌و پێیه‌ش بڕیار وایه به ته‌واو روخساری بازرگانیی لێ بسنرێته‌وه‌و ته‌نیا وه‌ک خاڵێکی هاتوچۆ که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه، له ماوه‌ی رابردوودا به‌شێکی به‌رچاو له داهاتی سنووری باشماخ راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی شاری قوم کراوه که ناوه‌ندێکی ئایینیی شێعه‌کانه‌و ئیمامێکی دیاری لێیه‌و ئه‌وه له حاڵێکدایه به‌شی زۆری پرۆژه‌کانی ناو شاری مه‌ریوان به هۆی نه‌بونی بودجه‌وه راگیراوه.