داعش له شه‌ڕو پێکدادانى رۆژانی رابردووی نزیک کۆبانێ چه‌کى شیمیایی به کارهێناوه YPGش لایه‌نه‌کانی مافی مرۆڤ‌ی لێ ئاگادار کردووه‌ته‌وه.له ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌کدا چه‌کداره‌کانی داعش توانیویانه شه‌ڕێکی قورس دژ به گریلاکانی YPG له نزیک شاری کۆبانێ‌ی رۆژاوای کوردستان هه‌ڵبگیرسێنن‌و به وته‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵئ رۆژاواش ئه‌وه قورسترین شه‌ڕی داعش‌ه دژ به رۆژاوا که تێیدا جگه له هه‌موو جۆره‌کانی چه‌کی قورسی زه‌وینی، چه‌کی شیمیاییشیان به کار هێناوه.
له‌و باره‌وه رێدور خه‌لیل وته‌بێژى فه‌رمى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG به فرات‌نیوز ی راگه‌یاندوو: ”ماوه‌یه‌که کانتۆنى کوبانێ رووبه‌روى هێرشى گروپه چه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق‌و شام(داعش) ده‌بێته‌وه. له هێرشه‌کاندا چه‌ته‌کانى داعش هه‌ر جۆره چه‌کى قورس وه‌ک موشه‌کى فۆسفۆر(ئاگرین)ى ئه‌مریکاییش به‌کارده‌هێنن”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتوشیه‌تی:” له‌سه‌ر جه‌سته‌ى برینداران‌و شه‌هیدانمان بینیمان چه‌ته‌کانى داعش چه‌کى کیمیاییان به‌کارهێناوه. له دواى لێکۆلینه‌وه پزیشیکى و یه‌کینه‌ى ته‌ندروستى کانتۆنى کوبانێ، سه‌لمێندرا که چه‌کى کیمیایى له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه چه‌تانه به کارهاتووه. به‌پێى لێکۆلێنه‌وه‌ى پزیشکه‌کان له‌سه‌ر ته‌رمى سێ شه‌هید شوێنى سوتان و خاڵى سپى بینراوه که ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت چه‌کى کیمیایی به‌کارهاتووه”.
سه‌باره‌ت به نه‌بوونى ئامێرى پێویستى ته‌ندروستى له نه‌خۆشخانه‌کانى کۆبانێ‌ش وتویه‌تی:’ ‘ئه‌و هۆکارانه بوون به هۆى ته‌واو نه‌ناسینى جۆرى ئه‌و ماده کیمیاییه‌ى به‌کارهاتووه‌و به هۆى گه‌ماڕۆو ئابڵۆقه‌کانى سه‌ر کانتۆنى کۆبانێ ئه‌و ئامێرانه په‌یدا نابن.”
له درێژه‌ى لێدوانه‌که‌یدا رێدور خه‌لیل بانگه‌وازى هاوکارى به‌په‌له‌ى له کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى، داموده‌زگاو رێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ کرد‌و راشیگه‌یاند که پێویسته سه‌ردانى کانتۆنى کوبانى بکه‌ن‌و لێکۆلینه‌وه له دۆخه‌که بکه‌ن؛ هاوکاتیش داواشى له داموده‌زگا راگه‌یاندنییه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیش کرد که دۆخى سه‌ختى رۆژئاواى کوردستان به راى گشتى جیهان رابگه‌یه‌نن.