له سنووری ئاوایی جافرئاوای بیجاڕ، سپای پاسداران به ناوی یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ک نه‌خۆشخانه‌یه‌کی کاتیی سه‌ربازیی ده‌کاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به بۆنه‌ی بیرهێنانه‌وه‌ی قوربانییانی کۆماری ئیسلامی له بیجاڕ ده‌کرێته‌وه‌و به‌ناوی یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه بودجه له هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی مانگی سوور‌و پارێزگای کوردستانیش وه‌رده‌گرێت.
پێشتر حسه‌ین مه‌حمودی به‌رپرسی سپای پاسداران له بیجاڕ ئاماده‌یی هه‌موو لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و چادرگه‌یه راگه‌یاندبوو. جگه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه، بڕیار وایه بۆ ماوه‌یه‌کی دواتریش هاوشێوه‌ی ئه‌وه چادرگه‌یه‌ک هه‌ر به‌و ناوه‌و له ناوچه‌ی بابارشانیی بیجاڕ به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی حکومه‌تی به راگه‌یاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامی له بیجاڕ راگه‌یاندووه کادری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له پارێگای قه‌زوینه‌وه دێن.
به پێی زانیارییه‌کان پێده‌چێت ئامانج له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و چادرگه پزیشکیه خۆرێکستن بێت بۆ ئه‌گه‌ری دروستبونی له‌ناکاوی شه‌ڕو هه‌روه‌ها ده‌رمان کردنی برینداره‌کانی شه‌ڕی سپای پاسداران له عێراق.