هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

کۆمپانیای نه‌وتی باکوری عێراق‌ خرایه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له شاری که‌رکوک دوو بیره نه‌وتی باشووری ئه‌و شاره‌یان کۆنترۆڵ کردو راشیان گه‌یاندووه له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی نه‌وت له‌و دوو بیره ده‌کرێته‌وه.

به گوێره‌ی زانیاریه‌کانی رۆیتێرز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی کۆمپانیای نه‌وتی باکوره‌وه سه‌رله‌ه‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به مه‌به‌ستی پاراستن‌و وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌‌ی بیره نه‌وته‌کانی ‘که‌رکوک‌و بای حه‌سه‌‌ن’ له باشووری ئه‌و شاره جوڵێنراون‌و وتویانه پلانێکی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیان بۆ تێکدانی ئه‌و بیره نه‌وتانه پوچه‌ڵ کردووه‌ته‌وه.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له کاردانه‌وه به‌و کرداره‌ی پێشمه‌رگه راگه‌یاندنێکی توندی داوه‌و وتویه‌تی: ‘داوا له کورده ژیره‌کان ئه‌که‌ن پێشمه‌رگه ناچار بکه‌ن به چۆڵکردنی ئه‌و دوو بیره نه‌وته، به پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرس ئه‌بن له هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌ک.’

له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی وزه‌و نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان تانه‌یان له راگه‌یاندنه‌که‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دا. وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان له رونکردنه‌ی به‌و بۆنه‌وه‌ راگه‌یاندنی داوه‌و له به‌شێکیدا وتویه‌تی: ‘لەمڕۆ بەدواوە، بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگانەی تازە کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپلەی یەکەم بەکاردێن بۆ پڕکردنەوەی کەموکوڕیی بەرهەمە پاڵێوراوەکان لە بازاڕی نێوخۆییدا. ئەمە باری سەرشانی هاونیشتمانیی ئاسایی سووکتر دەکات، کە ئەو قورساییە بەهۆی شکستی کاربەدەستانی حکومەتی فیدراڵیی عێراقەوە لە پاراستنی ژێرخانی حەیاتیی نەوتیی ئەم وڵاتەوە دروستبووە.’

له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووداو دوای ئه‌وه‌ی مالکی راسته‌وخۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی به هاوکاریکردنی کۆنه به‌عسیه‌کان‌و داعش تۆمه‌تبار کرد، حکومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا چیتر وه‌زیره کورده‌کان به‌شداریی دانیشتنه‌کانی حکومه‌تی به‌غدا نه‌که‌ن‌و له‌و باره‌وه هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به سایتی روودا ی وتووه دانانی که‌سێک بۆ جێی من‌و وه‌زیره کورده‌کانی تر له به‌غدا دوای بایکۆتی حکومه‌تی به‌غدا دێت‌و بۆیه هیچ بایه‌خێکی لامان نییه.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.