هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئۆجه‌لان: گۆرانکارییه‌کانى ئه‌و دواییه‌ به‌په‌له‌ پێویستى به‌ سازکردنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی‌و یه‌کێتىی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌

له دوایین سه‌ردانی سڕى سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتارى HDP ى ئه‌سته‌نبوڵ‌و جێگرى هاوسه‌رۆکانى HDP  بۆ به‌ندیخانه‌ی ئیمراڵی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆۆکی PKK نامه‌یه‌کی بۆ مه‌سعود بارزانی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی ناردووه‌و داوای لێکردوون به زوویی ئاماده‌کاری بکه‌ن بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد.ئۆنده‌ر به ANFی راگه‌یاندووه بۆماوه‌ى سێ کاتژمێر و نیو له‌گه‌ڵ ئۆجالان کۆبوونه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌‌ها وتوشیه‌تی: ” به‌رێز ئۆجالان بۆ جه‌لال تاڵه‌بانى و مه‌سعود بارزانى په‌یامى تایبه‌تى نوسى . له‌په‌یامه‌که‌ى بۆ تاڵه‌بانى سه‌ره‌تا له‌سه‌ر هه‌واڵ پرسینى ته‌ندروستى به‌رێزیان ده‌ستى پێکرد . ووتى ؛( بیستوومه‌ دۆخى ته‌ندروستى ئێوه‌ به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت ، هه‌ربۆیه‌ زۆر خۆشحاڵم ). له‌هه‌ردوو په‌یامه‌که‌دا ده‌ستنیشانى کرد که‌ روودا و گۆرانکارییه‌کانى ئه‌و دواییه‌ به‌په‌له‌ پێویستى به‌ سازکردنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ . داواشى کرد له‌و بواره‌وه‌ کاروخه‌باته‌کان به‌زووترین کات بگه‌نه‌ ئه‌نجام.”

به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ سه‌ردانه‌که دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 10ى ته‌مووزى 2014 روویداوه هه‌ریه‌ک له‌ سڕى سوره‌یا ئۆنده‌رو له‌یلا زانا چوونه‌ ئیمراڵى‌و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان دیداریان ئه‌نجامداوه.

له هه‌واڵه‌که‌دا ئاماژه به لایه‌ن یا که‌سایه‌تیه‌کی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌کراوه‌و هه‌ر یه‌که له مه‌سعود بارزانی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی‌ش تا ئێستا کاردانه‌وه‌یان به‌و نامه‌یه نه‌بوو.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.