دوێنێ پێنجشه‌مه پارلمانی تورکیه له دانیشتنی ئاسایی‌دا ده‌نگی به پرۆژه چاره‌سه‌ریی ئاشتیانه دا که پاکێجێکی تایبه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورده له‌و وڵاته‌و چیتر هه‌وڵه‌کان له کاناڵی نهێنی‌و ئه‌منیه‌ته‌وه ئه‌گوازرێنه‌وه بۆ هۆڵی پارله‌مان‌و دامه‌زراوه یاساییه‌کانی ئه‌و وڵاته.
ئانادۆل له هه‌واڵێکدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه پڕۆژه‌یاسای “كۆتاییھێنان بە تیرۆر و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی” دوای تێپه‌ڕاندنی له په‌رله‌مانی توركیا به كۆی ده‌نگ، بوو به یاسا. بنه‌ماكانی ئه‌و یاسایه تایبه‌ته به “چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی.”
هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی “كۆتاییھێنان بە تیرۆر‌و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵ” ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌م یاسایه‌یه، له لایه‌كی دیكه‌وە ئاگاداركردنه‌وه‌ی گشت هاوڵاتییان له قۆناغه‌كه به پێویست ده‌زانرێ.
به‌پێی یاساکه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی له هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی چاره‌سه‌ری‌و هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی‌و چه‌ككردن و پێشخستنی بواره‌كانی سۆسیۆ- ئابووری ده‌بێت.
شایانی باسه له رۆژانی رابردوودا جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی په‌که‌که له کاردانه‌وه به ده‌نگۆی چه‌کدانانی گه‌ریلا لە وتارێکیدا کە لە رۆژنامەی “ئازادییا وەڵات” هه‌ڵوێستی گرت‌و رایگه‌یاندووه چه‌ک دانانی گریلا خه‌ونێکه قه‌ت نایه‌ته دی. جەمیل بایک پێیوایە کورد پێویستی بە هێزێک هەیە بۆ پارێزگاریکرن لەخۆی و ئەو کوردانەشی بانگهێشت کرد، بۆ دووبارە بیرکردنەوە، کە دەڵێن، کاتی خەباتی چەکداری بەسەرچووە.