دوێنێ پێنجشه‌مه دوو سێناتۆری ئامریکایی مارک کیرک‌و مارکۆ رۆبیۆ داوایان کردووه عه‌لی خامنه‌یی‌و حه‌سه‌ن رۆحانی بخرێنه لیستی گه‌مارۆدراوان له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌کانه‌وه.
له کاتێکدا که کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ 5+1له ویه‌ن سه‌رقاڵی وتووێژ له سه‌ر پرسی ناوکییه‌تی، پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له ئێران له سێنای ئامریکا بۆ جارێکی تر وروژێنراوه‌و له ئاکامیدا دوو سێناتۆر مارک کیرک‌و مارکۆ رۆبیۆ خوازیاری زیادکردنی ناوی رۆحانی‌و خامنه‌یی بوون به لیستی گه‌مارۆی وڵاته‌که‌یان‌و ئه‌وه‌ش به هه‌نگاوێک ده‌زانن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیه‌وه.
بی‌بی‌سی بڵاوی کردووه‌ته‌وه ئه‌و دوو سێناتۆره ره‌خنه‌یان له سیاسه‌تی هه‌نووکه‌یی ئامریکا گرتووه له پێوه‌ند له گه‌ڵ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ‌و رایانگه‌یاندووه له دوای هاتنه سه‌ر کاری حه‌سه‌ن رۆحانی تا ئێستا ئامریکا ته‌نیا یه‌ک به‌رپرسی ئێرانی به لیستی گه‌مارۆکانی زیاد کردووه‌و ئه‌وه‌ش له چاو پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له ئێران به‌س نییه. هاوکات ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو که بڕیاره ئه‌و دوو که‌سه بنکه‌یه‌کی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ‌و دێمۆکراسی له ئێران دابمه‌زرێنن که لانیکه‌م 32ملیۆن دۆلار بودجه‌ی پێویسته.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وشی نوسیوه که هه‌ر دوێنێ سێ له سه‌ر چواری سێناتۆرانی ئامریکا نامه‌یه‌کیان بۆ باراک ئۆباما نوسیوه‌و تێیدا داوایان لێکردوو سه‌باره‌ت به که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران له ئه‌گه‌ری رێکه‌وتنی ناو‌کی، به جدی راوێژیان پێ بکات، چونکه به‌شی زۆری ئه‌و گه‌مارۆیانه له سه‌ر پشتیوانیکردنی کۆماری ئیسلامییه له گروپه تێرۆریستیه‌کان‌و به‌رنامه‌ی موشه‌کی، نه‌ک مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی.
له ساڵانی رابردوودا ئامریکا له سه‌ر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ گه‌مارۆی خستووه‌ته سه‌ر چه‌ند به‌رپرسی دیاری کۆماری ئیسلامی وه‌ک حه‌یده‌ر موسڵیحی(وه‌زیری پێشوی ئیتلاعات)، محه‌مه‌دره‌زا نه‌قدی(به‌رپرسی به‌سیج)و عه‌باس جه‌عفه‌ر ده‌وڵه‌ت‌ئابادی(دادوه‌ری تاران).