رۆژنامه‌ی ‘زه‌مان’ له راپۆرتێک‌دا رایگه‌یاندووه تا ئێستا لانیکه‌م 24ئه‌ندامی سپای پاسداران له شه‌ڕه‌کانی عێراق له‌گه داعش کوژراون.
ئه‌و رۆژنامه نێوده‌وڵه‌تیه شوێنی کوژرانی ئه‌و نێردراوه ئێرانییانه‌ی به ‘باکوری سامه‌ڕاو رۆژاوای به‌غدا’ ناساندووه‌و نوسیویه‌تی: چوار که‌س له‌و کوژراوانه ئه‌فسه‌ری سپای پاسداران بوون.
راپۆرته‌که هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به شێوازی کوژرانی 4ئه‌فسه‌ره‌که کردووه‌و نووسیویه‌تی هه‌ر چواریان به مینی سه‌ر جاده کوژراون‌و دواتر پاش ئاماده‌بون حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ بایۆزی کۆماری ئیسلامی له عێراق به‌ره‌و ئێران به‌ڕێکراونه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی رابردودا هسێراگهیاندنهکانی کۆماری ئیسلامی هه‌واڵی کوژران‌و راده‌ستکردنه‌وه‌ی ته‌رمی که‌سێک به‌ناوی ناوی ‘جاوید حه‌سه‌ن’ی پاکسیانییان پشتڕاسکردووهتهوهو رایان گه‌یاندووه ته‌رمی ناوبراو له قومه‌وه به‌ره‌و ئه‌فغانستان به‌ڕێ کراوه‌ته‌وه.