هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئاواره‌کانی رۆژهه‌ڵات له باشوور هاوکاریی ئاواره‌کانی عێراقیان کرد

ژماره‌ی زۆری ئاواره‌کانی عێراق له شاره گه‌وره‌کانی باشووره‌وه گه‌یشته ناو که‌مپی ئاواره‌کانی رۆژهه‌ڵات‌و رۆژهه‌ڵاتیه‌کانیش به گه‌رمی میواندارییان کردن.

سایتی هاوڵاتی له هه‌واڵێکدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه ژماره‌یه‌ک له ئاواره‌کانی ته‌له‌عفه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ناچار بوون شاره‌که‌یان به جێ بهێلن چوونه‌ته که‌مپی کاوه که تایبه‌ته به ژماره‌یه‌ک له په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵات‌و له‌وێ به گه‌رمی پێشوازییان لێکراوه.

له‌وباره‌وه سه‌رچاوه‌که له زاری دوو لاوی که‌مپه‌که‌وه به ناوه‌کانی سامان ئه‌لیاسی‌و عوسمان که‌ره‌می نوسیویه‌تی دوای گه‌یشتنی ئاواره‌کان‌و حه‌وانه‌وه‌یان له‌و که‌مپی کاوه، گروپێک له لاوانی ناو ئه‌و که‌مپه ده‌ستیان کردووه به کۆکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی‌و خواردن‌و هه‌ندێک پاره‌شیان بۆ کۆکردونه‌ته‌وه.

ئاواره‌کانی که‌مپی کاوه نزیکه‌ی 240که‌سن‌و به زۆری خه‌ڵکی شاره‌کانی سه‌رسنووری پارێزگای کرماشان‌و باشوورن، ده‌وترێت له ساڵی 2003و دوای رووخانی رژیمی سه‌دام حسه‌ینه‌وه له که‌مپی ئه‌ڵتاش گوازراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه. ئه‌‌و که‌مپه له سه‌ر رێگه‌ی که‌رکوک بۆ هه‌ولێر هه‌ڵکه‌وتووه‌و دانیشتوانیشی به هۆی شه‌ڕی 8ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی_ به‌عس ماڵ‌و حاڵیان به جێ هێشتووه‌و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.