– ساڵی 1307هه‌تاوی له ئاوایی ‘دهعواسهرا’ی سه‌ر به رودسهری گیلان له باکوری ئێران له دایکبووه.
– له قوتابخانه تا ئاستی سه‌ره‌تایی خوێندویه‌تی، ساڵی 1323چوه‌ته حه‌وزه‌ی عیلمیه‌ی قوم، دواتر هه‌ر له‌و شوێنه ده‌رسی فه‌قێیه‌تی وتوه‌ته‌وه.
– دوای روخانی رژیمی پههلهویو هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکی دادگای شۆڕش، سه‌رۆکی دیوانی باڵا، نوێنه‌ری تاران له سێ خولی مه‌جلیسی خوبرهگانو ئه‌ندام شۆرای دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی رژیم دیاری‌کرا.
– ساڵی 1388 دوای سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری دژ به ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد‌و خامنه‌یی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی به توندی مه‌حکوم کردوه.
– له رێکه‌وتی 30گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه به هۆی په‌ککه‌وتنی سییه‌کانیه‌وه که‌وته ناو جێ‌و دوێنێ چوارشه‌مه مرد.
– ناوبراو دوو کوڕی به ناوه‌کانی کازمو محه‌مه‌د مه‌هدی ئه‌ندامی رێکخراوی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران بوون که ساڵه‌کانی 1358و 1360 بێسه‌روشوێن بوون.
…
وێنه‌ی بانگهێشت کردنی گوگوشو مهههستیو حومه‌یرا بۆ دادگای شۆڕشی ئێران به واژۆی محهمهدمحهمهد گیلانی: