ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه وێنه‌ی خێری گۆشتی داعش له ناوشاری موسڵ بڵاو بووه‌وه‌و سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵیش له موسڵ رایانگه‌یاندووه ئه‌و گۆشته 800سه‌ر ئاژه‌ڵی کوردانی شه‌به‌کی ده‌وروبه‌ری موسڵ بووه که داعش دوای ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی کردوویه‌تی به خێر‌و وێنه‌کانی بڵاو کردووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌وه سه‌عید مه‌موزینی کارگێڕی لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان له موسڵ ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ سایتی خه‌ندان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه ئه‌و گۆشته دابه‌شکراو به‌خشراوه له موسڵ به سه‌ر هاوڵاتییان هیی هاوڵاتییه‌کی کوردی شه‌به‌که.