هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

شۆرای شاری کرماشان: کڕین‌و فرۆشتن به منداڵانی کار ه‌وه ئه‌کرێت

حوجه‌توڵا موسه‌وی ئه‌ندامی شۆرای شاری کرماشان رایگه‌یاندووه زۆرێک له منداڵان کاسبی‌و کڕین‌و فرۆشیان پێوه ئه‌کرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شۆرای شاری کرماشان به ئاژانسی حکومه‌تیی ئیسنای راگه‌یاندووه ئێستا له کرماشاندا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له منداڵانی کار ئه‌بینرێن‌و رۆژانه له ژێر مه‌ترسیدان.

ناوبراو وێڕای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندووه ژماره‌یه‌ک له‌و منداڵانه له لایه‌ن دایک‌و باوکیانه‌وه ئه‌نێردرێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و کاری ره‌شیان پێ ئه‌که‌ن، نه‌شیشاردووه‌ته‌وه که ‘به‌شێکیان له به‌ر هه‌ژاری بوونه‌ته منداڵی کار’. هه‌روه‌هاوتوویه‌تی ئاسه‌واره‌کانی مه‌ترسیی ئه‌و ژماره‌ به‌رچاوه‌ی منداڵانی کار 10ساڵی تر ده‌رئه‌که‌وێت.

موسه‌وی دیارده‌ی منداڵانی کاری شوبهاندووه به دیارده‌ی سواڵکه‌ری‌و رایگه‌یاندووه له داهاتوودا ئه‌و دیارده‌یه‌ش وه‌ک قه‌یرانی سواڵکه‌ری کرماشان ئه‌ته‌نێته‌وه.

دیارترین هۆکاری دروستبونی منداڵی کار له زاری ئه‌و به‌رپرسه‌وه په‌ره‌سه‌ندن‌و به‌کارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بووه له لایه‌ن گه‌وره‌ساڵه‌کانه‌وه‌و دواتر هه‌ژاربوون‌و به‌لاڕێداچوونی منداڵه‌کانیان.

موسه‌وی هیچ ئامارو ژماره‌یه‌کی رانه‌گه‌یاندووه‌و ئاماژه‌ی به چۆنیه‌تیی کڕین‌و فرۆشتن به منداڵانی کاری کرماشان نه‌کردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چاره‌سه‌رکردنیی دیارده‌ی منداڵانی کاری له‌و شاره خستووه‌ته ئه‌ستۆی پارێزگاری کرماشان‌و رایگه‌یاندووه ئه‌و به‌رپرسی سه‌ره‌کیی رێکخستنی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانه بۆ پێشگرتن به‌و دیارده‌یه‌و راهێنان‌و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی منداڵانی کار له سه‌ر شه‌قامه‌کانی کرماشان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.