له کاردانه‌وه به میوه‌فرۆشیی له سه‌ر شه‌قامه‌کانی سه‌رده‌شت له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی بێکاره‌وه، شاره‌وانیی سه‌رده‌شت رێگه‌ی له وه‌ستانیان قه‌ده‌غه کردووه‌و بڕیاریداوه له‌وه به دوا تاکسیی ناوشار له شوێنه‌کانیان بوه‌ستێت.
دیمه‌نی ئۆتۆمبێله میوه‌فرۆشه‌کان له سه‌ر جاده‌ی شاره‌کانی کوردستان دیارده‌یه‌کی باوه‌و له ده‌رکه‌وته سه‌ره‌کییه‌کانی بێکاریی به‌ربڵاوه. زۆربه‌ی شه‌قامه‌کانی شاری سه‌رده‌شتیش دیمه‌نی له‌و جۆره‌ی زۆر پێوه دیاره‌و له کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌و دیمه‌نه، شاره‌وانیی سه‌رده‌شت بڕیاریداوه وه‌ستان بۆ ئۆتۆمبێله میوه‌فرۆشه‌کان له سه‌ر شه‌قامه‌کانی سه‌رده‌شت قه‌ده‌غه بکات‌و هێڵه‌کانی تاکسیی ناوشار شوێنیان بگرنه‌وه.
شاره‌وانیی سه‌رده‌شت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به ئه‌رێنی زانیوه‌و وه‌ک رێگا چارە بۆ باشتر فرۆشتنی میوه ناوی بردووه.
شارەوانی سەردەشت بۆ بڵاوە پێکردنی ئەو ئۆتۆمبێله میوەفرۆشانەی کە لە شەقامی سەرچاوێ تا فەلەکەی سینەما کە پاش نیوەڕۆیان راەدوەستان، تاکسیەکانی سەر بە تاکسیرانی راساردووه تا لە جێگایان بوهستنو به‌و شێوه‌یه چیتر رێگه‌یان پێ‌نادرێت کە وەک جاران لەوێ راوەستن.
دەگوترێ شارەوانی، بە شۆفێرە تاکسییەکانی شاری کە له ژێر چاوەدێری ئەم بهڕێوهبهرێتیهدان، راگه‌یاندووه له‌مڕۆ سێشهمه بەدواوه بە نۆرە لە جێگای پێشووی یوهفرۆشهکان راوەستن.