ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە گرووپی (دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)) لە ماڵپەری فەرمی گرووپەكەیانەوە داوای لە لایانگرانیان كردووە هەوڵەكانیان چرتر بكەنەوە بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هەولێر و سلێمانی.
هەر بە پێی ئەو نوسراوەی بڵاو كراوەتەوە چەند گەنجێكی كوردی هەرێمی كوردستان ئامادە كراون بۆ ئەو هێرشانە كە پێدەچێت هەموویان لە كاتێكدا بن چوونكە ناویان لێناوە ( وقت زهب) واتە كاتی ئاڵتوونی.
شایانی باسە، چەند مانگ لەوە پێش گرووپە تێرۆریستیەكان هێرشیان كردە سەر دەستگای ئێستخباراتی شاری كەركووك و لە ماوەی رابردووشدا داعش بە بەردەوامی هەڕەشەی ئەوە دەكات كە كاری تێكدەرانە و تێرۆریستی لەو چەشنە لە سلێمانی و هەولێریش ئەنجام دەدا.