کۆماری ئیسلامی له سه‌ر سنوور‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌ست به مه‌ترسی ئه‌کات‌و به‌وبۆنه‌وه جموجوڵی سه‌ربازی‌و ئه‌منیه‌تیی په‌ره‌پێداوه.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا کۆماری ئیسلامی هێزێکی زۆری ره‌وانه‌ی شاره‌کانی سه‌ر سنوور‌ی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌و چه‌ند بنکه‌ی سه‌ربازیی نوێی دامه‌زراندووه. به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق هێزه‌کانیان خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه کۆماری ئیسلامی‌ش به شێوه‌یه‌کی نهێنی‌و رانه‌گه‌ینراو چه‌ند بنکه‌ی سه‌ربازیی نوێی له سه‌ر سنوور‌ی هه‌رێمی کوردستان دامه‌زراندووه.
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک به زاگرۆس پۆست‌ی راگه‌یاندووه له رۆژانی رابردوودا هێزێکی زۆری سه‌ر به ئیتلاعات له سنوور‌ی باشماخ‌ی مه‌ریوان جێگیر کراون‌و چاودێریی هاتوچۆی رێبواران‌و کاسبکاران ئه‌که‌ن. به گوێره‌ی هه‌واڵه‌که ﻫﻪﺭ ﺭﻭﮊ ﭼﻪ ﻧﺪ ﭘﺎﺳﺪﺍﺭێک ﺑﻪ ﺟﻠﯽ ﮐﻮﺭﺩﯼﻭ ﻣﺎﺷﯿﻨﯽ ﺧﻮﯾﺎنه‌وه ﺑﯽ ﭘﺎﺳﭙﻮﺭﺕ ئاودیوی باشوور ئه‌بن.