هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

فراکسیۆنی پارتی: ‘ئێران مافی ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆیی هه‌رێمی نییه’

سه‌باره‌ت به ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، ئومید خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی زه‌رد له پارلمانی کوردستان دوێنێ پێنجشه‌مه وڵامی تێبینیه‌کانی کۆماری ئیسلامیی له سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان داوه‌ته‌وه.

له‌باره‌وه رادیۆ ناوخۆ له زاری سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له پارلمانی کوردستان بڵاوی کردووه‌ته‌وه: ‘پێویسته ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی پارلمان ب زوترین کات وڵامی هه‌ر لێدوانێکی دراوسێکان بداته‌وه که دژ به خواستی سه‌ربه‌خۆیی کورد ده‌درێت’.

خۆشناو رایگه‌یاندووه ده‌وڵه‌تی ئێران مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ست له کاروباری ناوخۆیی هه‌رێمی کوردستان وه‌ربدات‌و دوپاتی کردووه‌ته‌وه که هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر هێڵی مافی مرۆڤ‌و ئازادی‌و پێشکه‌وتن ده‌ڕوات که په‌سه‌ندکراوی وڵاتانی جیهانه.

سه‌باره‌ت به ڕیار له سه‌ر چاره‌نوس‌و داهاتوی هه‌رێمی کوردستانیش، خۆشناو وتویه‌تی ئه‌وه هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانن که ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ن، نه‌ک وڵاتانی هه‌رێمی‌. ئومید خۆشناو باسی له‌وه‌ش کردووه  به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسه به رێگه‌چاره‌ی یاسایی فراکسیۆنی پارتی به پرۆژه یاسایه‌ک وڵامی ئه‌و لێدوانانه‌ی ئێران ده‌داته‌وه.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.