ئەمرۆ پێنجشه‌مه 1393/4/12 ، کۆمەلێک لە کاسبکاران‌و دوکاندارانی شاری سه‌رده‌شت به مه‌به‌ستی نارەزایەتی دەربڕن به دانانی پیشانگایه‌ک له ژێرناوی “نمایشگاه عرضه مستقیم کالا” ده‌ستبه‌سه‌رکران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی زاگرۆس پۆست ئه‌و کاسبکارانه پێشتر ناڕه‌زایه‌تییان به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پیشانگایه ده‌ربڕیبوو به‌ڵام له لایه‌ن ژووری بازرگانی‌و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه نادیده گیرابوو. ده‌وترێت کۆبوونه‌وه‌که له به‌ر دەرگای ئیدارەی بازەرگانی شاری سەردەشت به‌ڕێوه‌چووه‌و دواجار له لایان هیزه ئینتزامیه‌کانه‌وه دەست بەسەر کراون.
له شوێن ده‌سبه‌سه‌رکردن‌و ژماره‌ی ده‌سبه‌سه‌رکراوان زانیاریی ته‌واو له به‌رده‌ست نییه.