هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

باشوری کوردستان 1035 کیلۆمێتر سنووری له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌یه

به وته‌ی ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له ئێستادا ته‌نیا 15 كیلۆمێتر سنور له‌نێوان باشوری کوردستان‌و به‌غدا ماوه‌‌، ئه‌و له حاڵێکدایه سنووری نێوان هه‌رێم‌و چه‌کدارانی داعش برێتیه له 1035 كیلۆمێتر.

 

له‌و باره‌وه جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا، دوێنێ سێشه‌مه‌ ڕایگه‌یاند، هێڵی‌ سنوری‌ نێوان هه‌رێم‌و حكومه‌تی‌ فیدراڵی‌ عێراق پێشتر 1050كیلۆمێتر بوو له‌ سنوری‌ پارێزگاكانی‌ نه‌ینه‌وا، هه‌ولێر، كه‌ركوك، سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله‌، به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌و سنوره‌ داعش‌و چه‌كداره‌كانی تری‌ عه‌ره‌بی سوننه‌ داگیریانكردووه‌‌و ته‌نها 15 كیلۆمه‌تر سنوری‌ هاوبه‌شی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌تی‌ به‌غدا ماوه‌ته‌وه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، پێش هاتنی داعش به‌پێی‌ ڕێكه‌وتنی‌ هه‌ردوولا ئیداره‌ی‌ هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانداو هێڵێكی‌ فه‌رمی‌ نێوان حكومه‌تی‌ به‌غدا‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌بوه‌و بازگه‌ی‌ هاوبه‌ش‌و پرۆسه‌ی‌ سه‌ربازی‌ هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردولا هه‌بوون؛ به‌ڵام  له‌ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌دا‌و زۆربه‌خێرایی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ فراوان كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان، ئه‌مه‌ش واقیعی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی گۆڕی‌‌، ئێستا پێشمه‌رگه‌ بووه‌ته‌ دراوسێی‌ “گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان به‌درێژایی‌ 1035 كیلۆمێترو ته‌نها 15 كیلۆمه‌تر سنوری‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ د‌سه‌ڵاتی به‌غدا ماوه‌.”

به پێی زانیارییه‌کانی ئه‌و به‌رپرسه ته‌نیا ڕێگه‌یه‌ك که له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا مابێته‌وه ڕێگه‌ی‌ ‘مه‌نده‌لی‌، واست، به‌غدا’ یه‌.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.