سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه، عه‌لادین باباشه‌هابی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی خه‌ڵکی سنه کۆچی دوایی کرد.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 5ی پوشپه‌ڕی 93ی هه‌تاوی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد‌و خه‌ڵکی شاری سنه عه‌لادین باباشه‌هابی به هۆی نه‌خۆشینه‌وه له ته‌مه‌نی 75ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
باباشاهی ساڵی 1318 له شاری سنه له‌دایکبووه‌و به هۆی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه له گه‌ڵ دنیای هونه‌رو گۆرانیی کوردی ئاشنا بووه‌و ده‌ستی کردووه به کار له‌و بواره. به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ، عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی بووه زۆر زوو له‌گه‌ڵ گۆرانیی کوردی تێکه‌ڵ بووه‌و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی خوێندنیدا شێوازه‌کانی مۆسیقای ناسیوه.
ساڵی 1335هه‌تاوی هۆنراوه‌ی ‘ئه‌ی وه‌ته‌ن’ی له رادیۆ ده‌نگی سنه‌دا وتووه‌و له‌و کاته‌وه وه‌ک گۆرانی بێژ ناسراوه. ساڵی 1346 له‌گه‌ڵ چه‌ند ئۆرکسترا ئاشنا بووه‌و کاری کردووه، دواجار پاش تێپه‌ڕاندنی خولی ئامێری سێلفژ به شێوه‌ی پرۆفیشناڵتر کاره‌کانی درێژه پێدا. له کۆی کار‌و چالاکییه‌کانی نزیکه‌ی 60به‌رهه‌می له دوای خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی گۆرانیی کوردی به‌جێهێشت.
گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌انی ئه‌و هونه‌رمه‌ندهبرێتیه له: ‘جێژوانی جاران’ تۆمارکراو له سنه، ‘هه‌ورازی دڵ’ تۆمارکراو له له‌نده‌ن، ‘شنه‌ی به‌ر به‌یان’ تۆمارکراو له سۆئێد‌و ‘پاییزه’ تۆمارکراو له تاران.
بڕیاره ته‌رمی ئه‌و هونه‌رمه‌نده سبه‌ینێ هه‌ینی له رێوڕه‌سمێکی شیاودا له شاری سنه ئه‌سپه‌رده بکرێت.