چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

کابینه‌ی هه‌شتی حکومه‌تی باشووری کوردستان پێکهات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 28جۆزه‌ردان به‌رامبه‌ر به 18ی ژوه‌ن، به به‌شداریی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی باشووری کوردستان‌‌و  دوای‌ 270 رۆژ له‌ دواكه‌وتنی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شت، دانیشتنی‌ پارله‌مانی‌ كوردستان بۆ سوێند خواردنی‌ وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێ و متمانه‌دان به‌كابینه‌ی‌ هه‌شتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.

دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی باشوور دوای بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن  به‌غداوه بۆ ماوه‌ی 6مانگ ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیی له ناو میدیاو شه‌قامی کوردیی باشووردا بوو، بۆیه ئه‌م هه‌واڵه ئه‌مڕۆ گرنگترین پێشهاتی سیاسیی چه‌ند مانگی رابردووی پرۆسه‌ی سیاسیی باشووری کوردستان بوو.

ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک له ره‌خنه‌کان له سه‌ر دواکه‌وتنی پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شت‌و به تایبه‌ت به‌شدارنه‌بوونی ژنان له ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له جێی خۆی ماوه، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له دوای وه‌رگرتنی متمانه‌ی له پارلمان‌و سوێندخواردنی وتی: ‘لە چوار ساڵی داهاتوودا دەرفەتی یەكسان بۆ هەمووان فەراهەم دەكەن و بەڵێنەكان دەهێننەدی.’

سایتی خه‌ندان ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی به‌م شێوه‌ه بڵاوکردووه‌ته‌ووه:

ناوی‌ سه‌رۆك و جێگر و وه‌زیرانی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ژماره‌ی‌ ده‌نگی‌ هه‌ریه‌كێكیانه‌:
نێچیرڤان ئیدریس بارزانی – سه‌رۆكی حكومه‌ت 90 ده‌نگ
قوباد جه‌لال تاڵه‌بانی – جێگیری سه‌رۆكی حكومه‌ت 92 ده‌نگ
مسته‌فا سه‌ید قادر – وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ 78
كه‌ریم شنگالی – وه‌زیری ناوخۆ 87
ئاشتی هه‌ورامی – وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان 83 ده‌نگ
عه‌لی سندی – وه‌زیری پلاندانان 90 ده‌نگ
پشتیوان سادق – وه‌زیری په‌روه‌رده‌  89 ده‌نگ
نه‌ورۆز مه‌ولود – وه‌زیری شاره‌وانی  89 ده‌نگ
رێباز محه‌مه‌د – وه‌زیری دارایی‌ و ئابووری 86 ده‌نگ
ساماڵ سه‌ردار – وه‌زیری بازرگانی ‌و پیشه‌سازی 78
كه‌مال موسلیم- وه‌زیری ئه‌وقاف‌ و كاروباری ئایینی 74 ده‌نگ
یوسف گۆران – وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا 92
ده‌رباز كۆسره‌ت – وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێبوون 90 ده‌نگ
د. رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید  – وه‌زیری ته‌ندروستی 83 ده‌نگ
خالید دۆسكی – وه‌زیری رۆشنبیری 90 ده‌نگ
مه‌حمودی حاجی ساڵح – وه‌زیری شه‌هیدان‌و كاروباری ئه‌نفالكراوان 92
عه‌بدولستار مه‌جید – وه‌زیری كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان 90
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولڕه‌حیم – وه‌زیری هه‌رێم بۆ ژینگه‌ 88
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر – وه‌زیری كاره‌با 82 ده‌نگ
محەممەد قادر – وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی 95 دەنگ
محه‌مه‌د هاودیانی – وه‌زیری حكومه‌ت بۆ كاروباری په‌رله‌مان
سینان چه‌له‌بی – وه‌زیری داد 79 ده‌نگ
جۆنسۆن سیاوه‌ش – وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن 84
مەولود باوەمراد – وەزیری هەرێم  90 دەنگ

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.