هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هوشداری لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بابەت ئەگەری ئێعدام 4 بەندكراوی كورد

رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی نیگەرانی خۆی لە بابەت ئەگەری ئێعدامكردنی چوار بەندكراوی سیاسی كورد كە تاوانی موحاربە خراوەتە پاڵیان دەربڕیی.

حامید ئەحمەدی، كەماڵ مەولایی، جەمشید‌و جەهانگیر دێهقانی چوار بەندكراوی سیاسی كوردن كە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ كوشتنی محەمەد شێخ‌ولئیسلام كەسایەتی ئایینی سوننە حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.

لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راگەیاندنێكیدا، رەوتی موحاكمەكردنی ئەو 4 بەندكراوە كوردەی بە پێچەوانەی پێوەرە نێودەوڵەتیەكان‌و دادگاییكردنی عادڵانە ناولێبرد.

هاوكات لە راگەیاندنەكەی لێبوردنی نێونەتەوەیی هاتووە، ئێران پاش وڵاتی چین پلەی دووهەمی ئێعدامی لە جیهاندا هەیە‌و تەنیا لە ماوەی ئەمساڵدا حوكمی ئێعدامی 157 تا 197 كەسی جێبەجێ كردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.