هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

رۆیتێرز: رووداوەكانی عێراق سنوورەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت

لێكۆڵەرانی سیاسی لەسەر ئەو بڕوایەن كە داگیركردنی شارەكانی موسڵ‌و تكریت لە لایەن هێزەكانی داعش نە تەنیا نەخشەی عێراق، بەڵكوو سنووربەندیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەرەو گۆڕان دەبات.

رۆیتێرز دەنووسێت، لە كاتێكدا سنوورەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەدەیەك پێش‌و پاش رووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی داڕێژراوە‌و بووە هۆی پێكهاتنی یەكیەتیە ناوچەییەكان، بەڵام پێدەچێت ئاڵ‌وگۆڕەكانی ناوخۆی عێراق ئەم سنوورانە بەرەو گۆڕانی بنەڕەتی ببات.

داعش لەم كاتەدا بەرەو بەغدا لە حاڵی پێشڕەویدایە‌و ئەمریكا‌و هێزە ناوچەییەكانی دیكە هەست بە مەترسی‌و هەڕەشەیەكی نوێ لە ناوەڕاستی ناوچەكەیان دەكەن.

توێژەرێكی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانستكەدەی لەندەن تەئكیدی كردەوە، دەوڵەتی مالكی ناتوانێت وەكوو رابردوو دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت‌و ئەم هێزە سیاسیە لە حاڵی پڕش‌وبڵاوبووندایە‌و بەمشێوە ئێمە شایەتی سنووربەندی نوێین لە ناوچەكە.

كۆماری ئیسلامی ئێران كە رۆڵێكی بەهێزی لە عێراقدا هەیە‌و سەبارەت بە پێشڕەوییەكانی داعش هوشداریداوە، لە ئێستادا كۆمەڵێك لە شارەزایان‌و راوێژكارانی نیزامی خۆی بەڕێ كردوەتە عێراق بۆ ئەوەی لەگەڵ نووری مالكی قسەوباسێك بكەن.

بە وتەی توێژەری مەسەلەكانی تایبەت بە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جم‌وجۆڵەكانی داعش لە بەشەكانی رۆژهەڵاتی سووریە‌و رۆژئاوای عێراق، هەڕەشەیەكی جیددیە‌و سەرجەم ئەمنیەتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستوەتە مەترسیەوە.

بابەتی هاوپۆل

عثمان اسماعیلی از زندان سقز به بیمارستان منتقل شد

روز یکشنبه سوم دی‌ماه، عثمان اسماعیلی، فعال کارگری اهل سقز به دلیل بیماری از زندان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.