یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

ده‌نگدانه‌وه‌ی ئازادبوونی سه‌رتاسه‌ری باشووری کوردستان له سایته گرنگه‌کاندا

سه‌رکه‌وتنه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی باشووری کوردستان به سه‌ر چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌کانی سنووری ماده‌ی 140 ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی بووه‌و زۆربه‌ی میدیاکان له راپۆرته‌کانی ئه‌مڕۆیان له سه‌ر بارودۆخی عێراق به گرنگییه‌وه باسیان کردووه.

ماڵپه‌ڕی میدڵ ئێست مانیتۆر له راپۆرتێکیدا ره‌وشی ئاڵۆزی عێراقی شیکردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه که هێزی پێشمه‌رگه به پلانی ورد توانیویه‌تی ناوچه کوردستانیه چۆڵه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشووتری حکومه‌تی مالکی کۆنترۆڵ بکات‌و به‌وشێوه‌یه به‌ر‌ه‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو بنێت.

واشینگتۆن پۆست‌یش بڵاوی کردووه‌ته‌وه هێزی پێشمه‌رگه توانای پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌ی نه‌وتیی که‌رکوک‌ی هه‌یه‌و ئه‌وه‌شی وه‌ک هۆکارێکی براوه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه زانیوه دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کانی پێشووتری باشوور‌و به‌تایبه‌ت که‌رکوک.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ئاماژه‌دان به هه‌نگاوی ستراتیژیکی کوردی باشوور له مانگی رابردوودا به هه‌نارده‌کردنی نه‌وت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به ههنگاوێکی ته‌واوکه‌ری سه‌ربه‌خۆیی ئابووری زانیوه‌و له زاری جه‌بار یاوه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه که چیتر ئه‌و پێشمه‌رگانه ناگه‌ڕێنه‌وه‌‌و له شوێنی سه‌قامگرتوو پاشه‌کشێ ناکه‌ن.

واشینگتۆن پۆست هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به رێکه‌وتنه شکست خواردووه‌کانی پێشووی نێوان عێراق‌و کورد کردووه‌و ئاماژه‌ی به پشتگریی تورکیه کردووه بۆ جیابوونه‌وه‌ی باشووری کوردستان له عێراق.

سایتی رۆیتێرز له هه‌واڵده‌رییه‌کانی تره که به گرنگییه‌وه باس له سه‌رکه‌وتنه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌کات‌و له راپۆرتێکی تایبه‌تی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌و باره‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه کورد توانیویه‌تی کۆنترۆڵی رێگاکانی نێوان که‌رکوک‌و موسڵ‌و به‌شێک له موسڵ به ده‌سته‌وه بگرێت‌و ئاماده‌ش نییه پاشه‌کشێ له‌و شوێنانه بکات‌و ئه‌و شوێنانه ئه‌خاته سه‌ر هه‌رێم.

گاردیه‌ن رۆژنامه‌ی چاپی له‌نده‌ن‌یش له راپۆرتێکیدا ئاماژه‌ی به بارودۆخی عێراق کردووه‌و ده‌سکه‌تی که‌رکوک‌ی بۆ کورد به گرنگترین خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌کان زانیوه له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به ژماره‌ی به‌رچاوی هێزی پێشمه‌رگه کردووه له جاده‌ی هه‌ولێر_ که‌رکوک‌و نووسیویه‌تی: ‘کورده‌کان بێره ئه‌ڵێن ئورشلایمی کوردستان'(که‌رکوک)؛ هاوکات ئاماژه‌ی به راکردنی هێزه‌کانی عێراق کردووه له که‌رکوک‌و ئه‌وه‌یکه ژماره‌یه‌ک له‌و هێزانه چه‌ک‌و که‌لوپه‌لی سه‌ربازییان دزیوه‌و له بازاڕ فرۆشتویانه.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.