دوێنێ پێجشه‌مه 22جۆزه‌ردان دوو چالاکی عه‌ره‌ب که به تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی لوله‌ی گاز له باشوورۆ رۆژاوای ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون له سێداره دران.
به گوێره‌ی هه‌واڵی جاودێڕانی مافی مرۆڤ له ئێران دوێنێ پێجشه‌مه ‘عه‌لی چهبیشاتو سه‌یدخالد موسه‌وی’ دوو چالاکی عه‌ره‌ب به تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی لوله‌ی گازی ئه‌هواز، به شێوه‌یه‌کی له‌ناکاوو سه‌ره‌ڕای داواکاریی چه‌ند رێکخراوو که‌سایه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دواخستنی سزاکه له‌سێداره‌دران.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه ئه‌و دوو به‌ندکراوه له ماوه‌ی 90رۆژی رابردوودا له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه له به‌ندیخانه‌ی شاری دزفولهوه بۆ شوێنێکی نادیار گواسرابونهوه. ده‌وترێت له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو چالاکه به شاراوه‌یی ئه‌نجام دراوه‌و ئیتلاعات یش هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ههڕجۆره پرسه‌یه‌کی له بنه‌ماڵه‌کانیان کردووه.
پێشتر هه‌ریه‌که له‌و دوو چالاکه به پێی دادنامه‌ی ژماره 9109986119901221 ی دادگای ئینقلاب له خه‌رمانانی 1392 به هۆی ‘دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ خوا’و ‘تێکدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی’ ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو.
ئه‌و دوو به‌ندکراوه سیاسیه دوو ساڵی رابردوو به هۆی تێوه‌گلانیان له که‌یسی تهواندنهوهی لوله‌ی گازی دزفول ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون‌و دوای شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر به‌ناچار ددانیان به کرده‌وه‌که‌دا نابوو له راپۆرتێک‌دا له ته‌له‌فزیۆنی ئینگلیزیی کۆماری ئیسلامی (پرێس یڤی) بڵاو بوبوه‌وه.