به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ماوه‌ی شه‌وی رابردوو تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه رایان گه‌یاندووه هێزه‌کانی عێراق ناسراو به ‘سوپای ئیتیحادی’ له سه‌رجه‌م ناوچه کوردییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پاشه‌کشێیان کردووه‌و هێزی پێشمه‌رگه جێی گرتوونه‌وه.
لیوا جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووههێزەکانی پێشمەرگە کۆنترۆڵی تەواوی شاری کەرکووکیان کردووه. له لایه‌کی تره‌وه ئه‌و سه‌رچاوه له زاری عەمید نادر قادر، فەرماندەی لیوای دووی پێشمەرگە بڵاوی کردووه‌ته‌وه هێزەكانی سوپای عێراقی تەواوی ناوچە كوردییەكانی پارێزگای كەركووكیان جێهێشتووە و هێزەكانی پێشمەرگە شوێنیان گرتوونەتەوە. ده‌وترێت هێزه‌کانی عێراق له کاتی راکردنیان له‌و ناوچانه جله سه‌ربازییه‌کانیان داکهندووهو که‌لو په‌لی سه‌ربازییان راده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه کردووه، یا به‌جێیان هێشتووه.
له لایه‌کی تره‌وه سایتی پارتی دیموکراتی کوردستانیش له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌ی ئاگاداروه بڵاوی کردووه‌ته‌وه: ‘ێشمه‌رگه ته‌واوی سنووری ماده‌ی 140 كۆنتڕۆڵ ده‌كات’.
عه‌مید عه‌بدولڕه‌حمان کهوینی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سپیلک به‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی راگه‌یاندووه: ‘له کاتژمێر 9ی شه‌وی رابردووه بۆ 10 داعش له هێڵی هێرشبردندا بوو، به‌ڵآم دواتر هێزی پێشمه‌رگه په‌لاماریان دا‌و به‌ره‌و سنووری سوریا رایان کرد ئه‌و ناوچانه‌یش که له به‌رده‌ستیان بوو، سه‌رجه‌میان چۆڵ کردن‌و ئێمه شوێنمان گرتنه‌وه’.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه چه‌ند ناوچه‌ی ستراتیژیکی وه‌ک فش خاپور، ره‌بیعه، رومادی‌و شنگارو ناوچه‌یه‌کی به‌ربڵاو له موسڵ ئێستا له کۆنترۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌یه.
دوایین شوێنێک که له که‌رکوک له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه کۆترۆڵ کراوه فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکوک بووه؛ ئه‌وه له حاڵێکدایه سه‌رچاوه عهرهبیو ئێرانییه‌کان رووماڵی رووداوه‌کانی ناوچه گه‌ڕاوه‌کانی باشووری کوردستان ناکه‌ن.