دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

کێشەی خانوو لە کرماشان ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە

كۆمەڵێك لە هاوڵاتیانی كرماشان كە ناویان بۆ وەرگرتنی خانوو تۆماركردبوو سەرلەبەیانی رۆژی رابردوو 19ی جۆزەردان بە كۆبوونەوە لە بەرانبەر دەفتەری تەعاونی ژمارە 2 دژی بەڵێنی درۆی بەرپرسان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان وەڕێخست.

بەشداربووانی ئەم كۆبوونەوە رایانگەیاند، بەرپرسان داوای بڕە پارەی زیاتر لە 7 ملیۆن تمەنیان لە ئێمە كردووە بۆ ئەوەی كلیلی ماڵەكانمان پێ بدەن كە ئەمەش لەگەڵ بەڵێنەكانی پێشوویان ناتەبایی هەیە.

شیركەتی تەعاونی ” مسكن مهر” لە كرماشان بەڵێنی دابووە ئەو كەسانەی كە خانوویان نیە یارمەتیان بدات بۆ ئەوەی ببەنە خاوەنی خانوو، بەڵام ئێستا بەرپرسان بەڵێنەكانیان جێبەجێ نەكردووە‌و هاوكات داوای بڕە پارەیەكی زیاتر لە خەڵك دەكەن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.