لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش شاری موسڵا بە تەواوی كەوتە ژێر كۆنتڕۆڵی چەكدارانی داعش.
سەرجەم هێزەكانی ئەرتشی عێراق بازگەو شوێنە نیزامیەكانیان چۆڵ كردووەو بەرەو شارەكانی هەولێرو دهۆك هەڵاتوونو هاوكات پارێزگاری موسڵ داوای یارمەتی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات.
وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئێمە لەسەر بنەمای رێككەوتن لەگەڵ دەوڵەتی عێراق بۆمان نیە هێزی پێشمەرگەی رەوانەی ناوچەكانی دەرەوەی كوردستان بكەینو بڕیاری ناردنی پێشمەرگەش لە ئەستۆی سەرۆكی هەرێمی كوردستانو داواكاریی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدایە.