یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2024

هەڵبژاردنی 100 ژنی ناسراوی جیهان

گۆڤاری فوربس ریزبەندی ساڵانەی خۆی لە نێو بەهێزترین ژنانی جیهان بڵاو كردەوە كە تێیدا ئانگلا مێركێل سەدری ئەعزەمی ئاڵمان بۆ نۆهەمین جار لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو وەكوو بەهێزترین ژنی جیهان هەڵبژێردرایەوە.

لەم ریزبەندیە جێنت بلێن یەكەمین ژنی مێژووی بانكی ناوەندی ئەمریكا لە پلەی دووهەمدایە‌و ملیندا گیتس هاوسەری بیل گیتس‌و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەری ناوەندی بیل‌و ملیندا گیتس وەك ساڵی 2013 لە پلەی سێهەمدا راوەستاوە.

هیلاری كلینتۆن وەزیری پێشووی ئەمریكا، مێری بارا بەڕێوەبەری گشتی جێنراڵ مۆتۆرز، میشل ئۆباما خانمی یەكەمی ئەمریكا، شریل سندبێرگ بەڕێوەبەری ئیجرایی فەیسبووك‌و ویرجینیا رومتی بەڕێوەبەری گشتی ئای بی ئێم لە پلەی 5 تا 10ی ئەم لیستەدان.

هاوكات لە ریزبەندی بەهێزترین ژنانی جیهان لە ساڵی 2014 لە نێوان سیما هونەریەكان، ئۆپرا ونفری بێژەرو ئامادەكاری تەلەفیزیۆن لە پلەی 14هەمدایە‌و بیناسە گۆرانیبێژی 32 ساڵ تەمەن لە پلەی 17هەمدایە.

سوفیا ورگارا ئەكتەری كۆلەمبیایی زنجیرە درامای كۆمێدی خانوادە مدرن، لە پلەی 32ی ئەم ریزبەندیەدا هاتووە كە 3 پلە لە پێش مەلەكەی بریتانیاوەیە.

لەم نێوەدا لیدی گاگا گۆرانیبێژی ئەمریكایی بە 28 ساڵ تەمەن گەنجترین ئەندامی ئەم ریزبەندیە 100 كەسیەیە كە لە پلەی 67 راوەستاوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.